نهێنی جوڵاندنی کارتی ناناوەندێتی (لامەرکەزیەت)

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

بەختیار شارەزوری و سەرکەوتی جیهاز 

هەرێمی کوردسستان لەبەردەم ناچاری چاکسازیدایە ، واتا ئەگەر پێشتر کۆمەڵیک هۆکاری بەرژەوەندی کەسی و حیزبی و بنەماڵەیی وای کردبێت کە چاکسازی گشتی تەنها موزایەدە و کۆمەڵێک دروشمی کاتی هەڵبژاردنەکان بوبێ و دواتر دوای تای هەڵبژاردن تەنها سەرابێک بوبێت ، ئەوا ئێستا لەبەردەم کارەساتێکی ئیداری و حکومداریداین بە ناچاری دەبێت چاکسازی گشتی بکرێت بۆ ئەمەش دەبێت بچینەوە سەر چارەسەرەکانی کاک نەوشیروان ، با لە خۆمان بپرسین بۆچی ئەم هەرێمە نابێتە هەرێمێکی یەکگرتو بتوانێت بەسەر ئەم کێشە ئیداری و دەوڵەتداریەدا سەربکەوێ ، ئەوا وەڵامەکەی لای زۆرێکمان ڕونە کە ئەم هەرێمە خاڵیە لە یەکێتی ئیرادەی ناوخۆی لە کەسەکانەوە تا دەگاتە حیزبەکان ، ئەمەش ڕەگێکی مێژویی هەیە کە دابەش بوین بەسەر هێزە ناوچییەکاندا .
ئەگەر لامەرکەزیەت بریتی بێت لە (لامەرکەزی ئیداری و جوگرافی و وەزیفی و یاسایی و سیاسی ) ئەوا ئەم جارە زیاتر سیاسیە و پەیوەندی بە جوڵەکانەوە هەیە لەسەر ئاستی هێزە ناوچەییەکان ، هەر لە دەستوری عێراقەوە تا دەستوری هەرێم و کارنامەی حکومەتی هەرێم و هەتا بانگەشەکانی پێش هەڵبژاردن ئەم لامەرکەزیەتە بونی هەبوە ، کە دەتوانین لە کورترین پێناسەدا بڵێن لامەرکەزیەت پڕۆسەیەکی دیموکراسی و دابەشکردنی دەستەڵاتەکانە و کەمکردنەوەی ڕۆتینات و هۆیەکە بۆ ڕێگرتن لە دکتاتۆریەتی ئیداری و مالی ، کە ئەمە کۆ بڕیاری هەموی بێت ئەی بۆ کاری پێنەکراوە ..؟ ئەی بۆ لەم کاتەدا ئەمە دەبێتە کارتی بەهێزی ململانێکان ..؟؟
گۆڕان ڕێککەوتنێکی هەبو لەگەڵ پارتی کە چاکسازی بکات و یەکێتیش بەشدارە لەم حکومەتە ، نەک نەتوانرا کار لەسەر لامەرکەزیەت بکەن لە دادوەریەوە بۆ ئیدارەی پارێزگاکان و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکان پارتی بە حوکمی زۆرینە کاری بۆ ناوەندێتیەکی تەواو توند دەکرد تا ئەو ئاستەی بۆ هەر وەزیرێک سێبەرێکی دروست کرد ، تا ئێرە ئەگەر ململانێکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ بێت و پارتی توانبێتی لە غیابی یەکێتی و نەبونی بڕیاری دەستە جەمعی یەکێتیدا باڵێکی لە خۆی نزیک کردبێتەوە ، ئەوا پارتی کاری لەسەر زۆنی سەوز و نیلی کرد و نە لەگەڵ یەکێتی کاری بە ڕێککەوتنی ستراتیژی کرد نە لەگەڵ گۆڕان کاری بە ڕێککەوتنی شەش مانگی چاکسازی کرد ، ئەگەر ئەمە بازنە بچوکەکە بێت واتا پارتی دەستکاری دابەشکاری دەستەڵات و ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئێرانی کردوە لە ڕەسمی ڕێککەوننامەی ستراتیژیدا ، با لە خۆمان بپرسین ئەی نهێنی جوڵاندنی کارتی لامەرکەزیەت چیە ..؟؟؟
هەمومان دەزانین ڕێکەوتننامەی ستراتیژی ڕێککەوتنێکە لە نێوان تورکیا و ئێراندا و ئەودیو دێگەڵە و ئەم دیو دێگەڵە و زۆنی سەوز و زەرد سنوری ئیداری و جوگرافی دەستەڵاتەکانی ئێران و تورکیا و ئەوانیش بە درێژایی مێژو کۆک بون لەسەر ئەم دابەشکاریە ، بەهۆی سزای زیرەکی ئەمریکا و کۆرۆنا ئێران تا ئاستێک پاشەکشێی کردبو ئەمەش بۆشاییەکی لەسەر دوو ئاست دروست کرد ئاستێکیان سەرقاڵی ئێران بە سزای زیرەکی ئەمریکا و کوژرانی قاسمی سلێمانی و لەسەر ئاستی دوەمیش یەکێتی کۆبڕیار نەبو لە داوی کۆچی مام جەلال وە ، لەسەر ئاستی عێراقیش چی ئەمریکا و چی ئێران لەو ڕاستیە گەشتون کە هیچیان بێ ئەوی تریان ناتوانن عێراق کۆنتڕۆڵ بکەن ، تا گەشتە ئەو ئاستەی بنکەی سەبارزی ئەمریکا بگوازنەوە بۆ هەریر ، هەر بۆیە کاتێک ئێران دەیەوێت دیدی قائاری بۆ ئەم ناوچەیە بکاتە حکوم جارێکی تر دەگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ستراتیژی و ئەم زۆنی سەوز و نیلیە ڕێک دەخاتەوە بە پێ ی ڕێککەوتنی کۆنی ستراتیژی (فیفتی بە فیفتی) و ڕێککەوتنی ئەستانە و بە ڕێککەوتنی لەگەڵ تورکیا و بچوککردنەوەی پارتی کاری خۆی دەکات ، واتا نهێنی جوڵاندنی کارتی لامەرکەزیەت ئەم هۆکارانەیە :
1. دابەزینی نرخی نەوت و مانەوەی نرخی غاز وەک خۆی ، کە عێراق پێشتر غازی لە ئێران دەکڕی و لەم مانگەوە ناتوانێ ئەو غازە بکڕێت دەبێت لە هەرێمی کوردستان بیبات و کارتەکانی بەرامبەر هەرێم بەکار دەهێنێ تا هەرێم تەواو ناچار بکات بە داخوازیەکانی بەغداد لە ڕێ ی گوشاری ئێرانەوە .
2. تورکیا دیسانەوە غاز لە ئێران دەکڕێت و بەدەر لە غازی ڕوسیا پێویستی بەغازی بەدیلی غازی ئێرانی دەبێت بۆ تورکیا و هەم بۆ عێراقیش غازی هەرێم هەم زۆرە و هەم تێچوی کەمە و بە نرخی زۆر هەرزانتر دەستیان دەکەوێ ، بۆ تورکیا و هەم بۆ ئێرانیش بەرژەوەندیان لەگەڵ ناوند بەهێزتر دەبێت وەک لە هەرێم و هەرێمیش بە هۆی ئەوەی پێشتر نەیتوانیوە خاوەنی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆی خۆی بێت بە ناچاری هەمو داواکانی بەغداد قبوڵ دەکات .
3. دوای دەست بەکاربونی مستەفا کازمی یان هەر کەسێکی تر دەبێت هەڵبژاردن بکرێت لە ئێستەوە زۆنی سەوز و نیلی دەترسن لە فراوان بونی دەستەڵاتی زیاتری پارتی و کارتی لامەرکەزیەت بەکار دەهێنن .
4. بۆ هەر ئەگەرێکی تەقینەوەی جەماوەری سلێمانی لە پێش هەر پارێزگایەکەوە دەبێت و ئەمەش هەمو ئەو حیزبانەی سەنتەریان سلێمانیە لەسەر مێزی بەرژەوەندی هاوبەش کۆدەکاتەوە .
5. دوای کۆنگرەی یەکێتی بەچونەوە سەر ڕێککەوتنی ستراتیژی دەبێت دابەشکاری نیوان ئێران و تورکیا لەم هەرێمەدا بچێتەوە سەر پلێتی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی و هاوسەنگی هێز بالانس بکرێتەوە .
6. لە زۆنی سەوزدا بۆ ئەم مەبەستانە دەبێت هێزە سەرەکیەکانی ئەم زۆنە نزیک بنەوە لەیەک بە گوشاری ئێرانی ، وەک چۆن لە زۆنی زەردا تورکیا هەمان کار دەکات .
7. ئەمریکا بێ ئاگا نیە لەم ڕێککەوتنانە و گڵۆپی سەوزی ئەمریکایان پێیە و ئەوەش دەزانین کە ئەمریکا لە سەرەتاوە تا ئێستا نەیویستوە ئێران بڕوخێنی بەڵکو وسیتویەتی لاوازی بکات و بیکاتە هاوپەیمانێکی لاوازی خۆی و پێویستی بە ئێران هەبوە تا بە وڵاتانی خلیج بە تایبەت سعودیە بڵێ من ئەتان پارێزم لە هیلالی شیعی و ئێرانی ، وە دانیشتنی نهێنی هەیە لەسەر عێراق لەگەڵ قائاریدا .
8. لامەرکەزیەت ئەو کارتەیە کە دەستەڵاتی ناوەندێتی و مۆدێلی سعودی و وەلی عەهدی دەوەستێنێت و زۆرینەی غازیش لەم سنوری سەوز و نیلەیەدایە .
9. کۆدەنگیەک هەیە لەسەر پاوانخوزی پارتی و داتاکان دەدەوێن ( ناعەدالەتی جوگرافی – بەیار عومەر)
10. بە هەمو کارت و دیوەکاندا کاتێک ناوەند بۆ ناوەندێکی پاوانخوازی دەڕوا لامەرکەزیەت دەبێت هۆیەک بۆ ڕیگرتن لە ناوەندچێتەیەکی توند .
لامەرکەزیەت یەکێکە لە بنەماکانی دابەشکردنی دەستەڵات و ناەوەند یان حکومەت تەنها کاری چاودێری و ڕاگرتنی هارمۆنیەتی دەستەڵاتێکی دروستە ، لە گشتدا لامەرکەزیەت بۆ ئێستای هەرێم پێداویستی قۆناغەکەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.