نهێنی پەیامێکی عەمار حەکیم بۆ وەفدی هەرێم لە بارەی مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 252 جار بینراوە

ستاندەر

عەمار حەکیم بە وەفدی هەرێمی ڕاگەیاندووە هاتنی وەفدەکانی هەرێم بۆ بەغدا بێ سوودە.
عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە کۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندبوو هاتنی وەفدەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا بێ سووە چونکە کەس متمانەی بەقسە و ڕەقەمەکانتان نیە.
ئەوەشی وتبوو ئەوەندەی لە بەغدا گوێ لەو هەشت بۆ نۆ پەرلەمانتارەی هەرێم دەگیرێت کە ڕاستیەکان لەبارەی گەندەڵی و دۆخی هەرێم دەخەنە ڕوو گوێ لەقسەی حکومەتی هەرێم ناگیرێت.
حەکیم داوای کردبوو هەرێم داوایەکی هەرێم هەیە باشترە لە ڕێگای ئەو پەرلەمانتارانە بخرێنە ڕوو نەوەک حکومەتی هەرێم، ئەوەشی وتبوو ئێستا ئەو پەرلەمانتارانە بۆ مەسەلەی مووچە لەسەر خەتن و بەهۆی داواکاری ئەوان بۆ مووچەی فەرمانبەران ئەگەری سەرفکردنی هەیە.
ئەو زانیاریانە قوبادتاڵەبانی لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار بە ئامادەبونی ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەگرانە خستبوە ڕوو وە نیگەرانی خۆی پیشاندبوو داوای کردبوو کە چیتر بەو زمانە ڕەخنه لە حکومەتی هەرێم نەگرن، لەبەرامبەردا ئەو پەرلەمانتارانە ڕایانگەیاندبوو ئەوان ڕاستیان خستۆتە ڕوو، ئەگەر حکومەتی هەرێم و بەرپرسە بەڵاکان، دەیەوێ بەشێوەیەکی باش باسیان بکەین پێویستە واز لە گەندەڵی بهێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.