ڕایەکى جیاواز لە بارەى سۆران عومەرەوە!

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ئازاد جەلال ـ سلێمانى

من بۆچوونێکى جیاوازم لەبارەى ململانێکەوە هەیە. پێموایە شەڕەکە لە نێوان پارتى و کۆمەڵ نیە. بەڵکو شەڕەکە لە نێوان دوو دەزگاى ئەمنیە لە کوردستان کە هەر یەکەیان بارتەقاى یەک وەزارەت سیخوڕ و موعەتەمیدیان هەیە.
لە ڕوانگەى پارتیەوە سۆران عومەر نزیکە لە دەزگایەکى ئەمنى سلێمانیەوە و زۆربەى زانیارییەکانیش کە هەیەتى لەوێوە وەرى دەگرێتء پاڵپشت دەکرێ. قسە هەیە لەسەر ئەوەى کە لە ڕووداوى ئەلبیسەکەدا دەنگەکانى سۆران عومەر لەلایەن ئەو دەزگا ئەمنیەوە زیادکرابێت.
ئەم گومانانەى پارتى دەربارەى سۆران، تا ڕادەیەک نزیکە لە ڕاستیەوە و لەوانەیشە وانەبێت. بەڵام سۆران عومەر لە ماوەى کارکردنیدا لە گۆڤارى ڕێگا و لە سایتى کوردستان نیوزیش و لە کاتێکا کە لیژنەى مافى مرۆڤیش بووە لە پەرلەمان. زیاتر قسەى لەسەر ئەو کەیس و مەلەفانە کردووە کە لە هەولیر ڕوویداوە. پەردەپۆشى ڕوودواەکانى دەڤەرى سلێمانى کردووەء هەندێکجار بۆى پۆشیون.
چەند جارێک وێنەى لەگەڵ بەرپرسى دەزگاى ئەمنى سلێمانیدا هەیە. جاروباریش قسەى لەسەر ئەو باڵەکردووە یەکێتین و نزیکن لە پارتییەوە.
دەربارەى دواین ڕووداوى تەسلیم کردنەوەى هەڵاتوەکەى ڕۆژهەڵات بۆ پێنجوێنء تەسلیمکردنەوەى مێش میوانى نەبوو.
قسەکانى م. کرێکاریش دەربارەى سۆران عومەر و بێ دەنگى ئەو لەوبارەیەوە ئینگەیەکى تیایە.
بەلاى منەوە بەدەستهێنانى دەنگ ماناى ئەوە نیە کە پەرلەمانتارەکە بەتوانای ە، بەڵکو زۆرجار خودى دەنگدەرەکان لە کوردستان دەکەونە ژێر کاریگەرى سۆز و عاتیفەى دینداریە. ئەمەیش تەنیا سیناریۆیەکى بەسە. ماوەیەک باو بوو، چەند قسەى ڕەقت دژى پارتى کردایە، ئەوەنە زیاتر مەیلى دەنگى خەڵکت بەلاى خۆتا ڕا ئەکێشا.
بۆیە من واى ئەبینم شەڕەکە شەڕى نێوان دوو دەزگاى ئەمنیە لە کوردستان، نەک شەڕى سۆران عومەر و پەرلەمانتارەکانى پارتى. خۆتانى پێوە ناشیرین مەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.