قەیرانی پەرلەمانەکان لە کتێبی کارل شمیت!

لەلایەن ستاندار Posted on 201 جار بینراوە

نه‌ژاد ڕه‌سول

(دۆخی ئێستای پەرلەمانی کوردستان )
ئەرکی پەرلەمان کۆکردنەوەی زیاتر لەهێزێک و کەلتورێک و دینێک و مەسلەحەتێک و موقەدەسێکە ئەرکی دانانی بەها و دروسکتردنی شوناسێکە ٫شوناسێکی نەتەوەی و سیاسی و یاسای !
بۆیە کارل شمیت دەپرسێ ئایا پەرلەمان شوێن و چەکەرەی دیموکراتیە تە یان هەلوەشاندنەوە و پەکخستنی رۆل و ئەدای پەرلەمانتارانیەتی و پەرلەمانەکانە؟
ئەم هەموو پرسیارانە گەورە بیرمەندان و فەیلەسوفەکانی سەدەی ۱۹ بەردەوان لەهەلسەنگاندن و تێرامانیان بوون بەتایبەت هیغل خستیە بەردەم دونیا و زاناکانی بواری سیاسی و فەلسەفی ۰
ئەوەی لە دونیادا دەگوزەرێ ململانێیەکی قوول هەیە لەنێوان دیموکراتیەت و پەرلەمان ئەمەش یەکێکە لە تێزەکانی راستی و ئەقل (الحقیقە و العقل )٫ بەڵام لەدونیای ئێمەدا هێشتا لەم قۆناغەدا نین بەلکو لەقۆناغی سەرەتای کاری پەرلمانی و ئەدای پەرلەمانتارانین بەوەی هێشتا کێشمەکێشی ئێمە لەسەر نانە لەسەر ئاوە لەسەر بژێوی ژیان و بندیوارەکانە ئێمە لەسەرەتای واقعێکی پەرلەمانی تال و قوربانی دان و خەونێکی مێژووی داین ٫خەون بینین بەدادی کۆمەلایەتی ٫ئەم بێباکی سیاسیانەی ئێستا سیاسەتێکی قەیراناوی و کەمکردنەوەی متمانەی سیاسی و ئاشوبی کۆمەلایەتی و شلەژانی دەرونی لێ دەکەوێتەوە ٫لەبەردەم هەلوەشاندنەوەی پرۆسەی ئازادی داین ٫ مەترسی بنیاتنانی سادیزمی سیاسیە ٫سەرکێشیەکە بۆ گۆرینی پەیوەندیە ئاسایەکان بۆ پەیوەندیەکی پر لەئاشوب و ناتەندروست۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.