ئەم سیاسەتی هەرێم سیاسەتێکی نەکڵۆکە!

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

احمد سید عمر

عەرەب قسەیەکی جوانی هەیە ئەلێت:( شی الیطع من حدة ینقلب ضدة)هەر شتێک لەسایزی خۆی ترازە ئیتر هەلدەگەرێتەوە ، ئەم سیاسیەتی لەسەر بنەمای براگماتی تەسک ، یا ملمڵانێی حزبیاتی ، تەمەنی ئەم سیاسەتە کاتیە لە کۆتای بەشکست سەر دەر ئەهێنتەوە !
بەشێک لەووڵاتانی دونیا ، کەئێستا گەشەی زۆریان کردوە و پیشکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە ، لەنێو ئەم هەموو قەیران جیهانیە سەرکەتوو بوونە کە تەنگوچەڵەمەی ئابووری کەم بکەنەوە و ئاستی زاستیان بەرز بکەنەوە ، هۆکارەکەی ناگەرێتەوە ئەم ووڵاتە رێژەی زۆری نەوت تێدایە ، بەڵکو دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەم ووڵاتە پرۆگرامی گەشەساندنیان زۆر بەهێزە و پەروەردەکردن توانا عەقلیەکانیان زۆر بەهێزە ، به پێچەوانەی ئێمە ، ئیسرائیل و زانکۆی (ئۆرشەلیم) ئەم ووڵاتە بەبێ ئەوەی قەترێک نەوتی هەبێت دووەمین زانکۆی جیهانە لەسەر ئاستی دونیا! تایوان و سریلانکا کە پشکی تاک بەرزترینە لەئاستی دونیادا لەهەمان کاتدا ووڵاتی بچوکیشە و قەترێک نەوتی تێدا نیە!

دەبێ بگەین بەم راستیە گەرچی دابەزینی نرخی نەوت لەئێستادا پەیوەندی بەملمڵانی نێودەولەتی هەرێمیەوە هەیە ، بەڵام پێشکەوتنی تەکنەڵۆژیا لەئایندە دا بەپێی بەرەو پێشچوونەکان ساڵی 2050 دەبێتە جێگرەوەی نەوت کەواتە گەر ئێستا ئەم قۆناغە ئەگەرێتەوە بۆ ملمڵانیەکان رەنگە لەئایندەی نزیک ووڵاتان مشووری ئەم بابەتە بخۆن چارەسەری بکەن ، ئەی چۆن مامەڵە لەگەڵ داهاتوو بکەین کەتەکنەلۆژیا ئەبێتە جێگرەوەی نەوت؟!

حکومەتی ئێمە ئێستا کەرووبەرووی ئەم دۆخە بۆتەوە ، قەیرانی سەردەمی نەبونی نیە ، قەیرانی سەردەمی بوونی حکومەکەیە، ئەوکاتی کەداهاتی ناوەخۆ %17لەعێراقەوە بۆ دەهات نەیان توانی ژێر خانێکی ئابووریی بۆ کوردستان دابین بکات، گەر سەیری هەموو حکومەتەکانی دنیا بکەین حکومەت نیە 30ساڵ دیراسەی ئایندەی خۆی نەکردبێ ووڵاتانی زلهێز 100ساڵیش دیراسەی ئایندەی خۆیان ئەکەن، بەڵام حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە دیراسەی شەش مانگی خۆی بکات ، زۆرینەی ووڵاتانی خلیج ئابڵۆقەی گەورەیان خستە سەر ووڵاتی (قطر) بەڵام لەبەر ئەوەی ژێر خانێکی ئابووری بەهێزی هەبوو بەرگەی گرت و تانەت لەرووی ئابووریەوەقازانجی زۆری کرد ، چونکە ئابڵوقەکە بوو بەفاکتەری ئەوەی کۆمەلێک هەنگاو بهاوێژێت ئەم هەنگاوانە ئێستا هەناردەی ووڵاتانی دەرەوەی ئەکات بە ژمارە لەبەردەستم نیە ، بەڵام لەکاتی ئابڵوقەکە چەند هەزارسەر (چێل) یان کری بۆ وەبەرهێنان لە شیرەکەی دوای تەواو بوونی ئابڵوقەکە ئێستا هەرناردەی دەره وەی ئەکات ، ئەم عەقلیەتە حکومرانی دەرەقەتی ئەرکە مێژووی و بنچینیەکان ناێت ، ماوەتەوە بلێم تەمەنی ئەم کابینەیە و دوای بوونی ئەم دۆخەسەختە دەست دەکەین بەچاکسازی و پاکسازی و دیراسە کردنی ئایندەی خۆمان یان نا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.