دەست لە یەخەمان بەردەن

لەلایەن ستاندار Posted on 195 جار بینراوە

خدر عەلی

دەکرێت لێرە بەدواوە هیچمان پێ نەفرۆشنەوە و بێ دەنگ لێی دانشین:- چ بەڵێنێک ماوە بە خەڵکی نەدرابێت ، چ قسەیەک ماوە هەزاران جار نەتان جیوبێتەوە ، چ درۆیەک ماوە نەتان کردبێت ، چ کۆونەوەیەک ماوە نەتانکردبێت ،چ ڕێکەوتنێکی ئاشکراو نەهێنی ماوە ئەنجامتان نەدابێت ، ویژدانی ئێمە نا ویژدانی خۆتان با دادوەربێت ئەمە واقعی سەرخان و ژێرخانی ئەم کۆمەڵگا و هەرێمەیە کە دەیبینن ، لە ڕووی سەرخانەوە کۆمەڵگەیەکی شبرزەو لێکدابڕاو و شەکەتان بەرهەم هێنا ، لە نێوان چوار پارێزگادا دووریەکتان خوڵقاندووە بە هەزاران کلیۆمەتر لەیەکەوە دوورە ، بە داخەوە کە وادەڵێم کاتێک سۆرانیەک لەگەڵ بادینیەک ، وە بەپێچەوانەوەش کەدەدوێن چێژ لەیەک وەرناگرن ، بەو ئەوندازەیە لێک حاڵی نابن ئاوێتەی یەکتر بن ، هەزاران خوێندنگامان پێویستە ،هەزاران نەخۆشخانەمان پێویستە ،شار وشارەدێیەکان خاڵین لە هۆڵی شانۆ ، لە هۆڵی سینەما ، لە کتێبخانە ، یاریگا ولە مەلەوانگە ،لە سەدان شتی تری هاوشێوەی ئەمانە ، لە ڕووی ژێرخانیشەوە نازانم ناوی کام کارگە و دامەزراوەی بەرهەم هێنانتان بێنم، باس لە کام کارگەی ستراتیزی ئابوری بکەم ، بێ زەحمەت داهاتی تاکەس لە هەرێمەی ئێوە ئەرێ چەندە ، ڕادەی بێکاری ئەرێ جەندە ، لە دۆستەکانمان هەر گەڕێن ، نەیارەکانمان پێمان دەڵێن سەدان ملیارد دۆلارمان بۆناردوون ،نازانم ئاگاتان لێیە بووینە گاڵتەجاری خوشک وبرا عەرەبە چاوگەشەکانی عێراق،هەر ڕۆژە یەکێک بالۆرەیەک لێدەدات ،یەکێک دەڵێت برا کوردەکان بای بیست ملیارد دۆلار لەنەوتی کەرکوکیان فرۆشتووە لە ماوەی چەند ساڵی شەڕی داعشدا ،یەکێکی تر دەڵێت نەوتی عەین زالەیان دەست بەسەر داگرتووە ،یەکێکی تر دەڵێت داهاتی ناوخۆیان ئەوەندەیە،یەکێکی تر دەڵێت داهاتی خاڵە سنوریەکانیان ئەوەندە ،یەکێکی تر دەڵێت ئەوەند ملیارد دۆلارەیان لە فڵان وڵات و فڵات وڵاتەیە ، بەم هەموو پارە و سامانە زەبلاحە ئێستا لەسەر سفرەی خاڵی دانیشتوین، بەهەر حاڵ سەرتان دێشینین و با لە هەموو ئەمانە بگەڕێین، کورد گوتەنی وەکو شیری دایکتان حەڵاڵتان بێت ، بەس ئەوەندەمان لێوەرگرن کەدەڵێین مادام واتان لێکردین لەبەر حکومەتی عێراقی بپاڕێینەوە بۆ ئەوەی پارەمان بۆ بنێرێت چیتر دروشم و دروشم بازیمان پێ مەفرۆشنەوە، چیترکوردایەتیمان پێ مەفرۆشنەوە ، پارە و دەسەڵات بێ هۆشی کردون ، ئەگەرنا هەموو دونیا دەزانێت ئێوە چین؟؟؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.