لاهور شێخ جەنگی چاوەروانى سلاوێکى پارتيه!

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ئاکام محمود

لاهور شێخ جەنگی ماوەیەکە جوان یاری دەکات ، تا دیمەنی جوانی سیاسی پیشانی لایانگران بدات ، ماوەیەک دڵی لایانگران دڵ خۆش دەکەن ئومێدیان بۆ دروست دەکات ،لایانگرانیشیان دەکەونە نوسین و پیاهەڵدان ستایش کردنی سیاسەتی نوێ یەکێتی ،وەک ئەوەی ئیستا دەی بین ، پشگیری سۆران عومەر تا حەسانەی لێ نەسەندرێتەوە ، پاڵپشتی کردنی لامەرکەزیەتی پارێزگاکان دروست بونی خۆپیشاندانەکان لە زۆنی سەوز بەم بەم کارانەی توانوێتی زۆرێک لە ڕۆشنبیران و نوخبە جیاوازەکانی کۆمەڵگە فریو بدات ڕۆژگارێک کە ڕەخنەیان لە یەکێتی دەگرت ئیستا خەریکی ستایش کردنی و گەورە کردنی سەرکردەکانی یەکێتین بەتایبەت لاهور شێخ جەنگی

لاهور ته نها چاوه روانى سلاوێکى پارتيه،مەسروریش نیگایەکی یەکێتی

بەڵام ئایندەیەکی نزیکدا ئەو ئومێدانەی لەسەر ئەم حیزبە هەڵچێندار خودی لاهور شێخ جەنگی پوچەڵ دەبێتەوە وەک ڕابردوو ی شەڕی ناوخۆ لە کۆبونەوەکانی جەلال تاڵەبانی مسعود بارزانیدا باسیان کرد (خەڵک شەڕی دەکردئێمە نەبوین )، ئەویش ڕێکەوتن نامەیکی نوێ لە گەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەجێ هێشتنی لایانگران و ئەوانەی کەوتنە بەگژداداچونەوەو هاندانی حیزبی بەرامبەریان تا ناشیرین وێنای بکەن بەتایبەت پارتی

سیاسەتی یەکێتی و پارتی برسی کردن و دوو کەرت بونی هاوڵاتیان بەسەر دوو بەرەدا

بەرەی دۆلار و دینار

پارتی کاری لەسەر دەکات بەشێوازێک مرۆڤانێک دەکڕێ کە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بگرە حیزبیش دەکڕێت تا بیخاتە ژێر ئەجێندای خۆی بەکاری بێنی وەناڕەزایەتیەکانی کپ بکات ئەمە زۆرێک لە هەل پەرستان کەوتنەتە ئەم داوەوە ، بەتایبەت کڕینی ئەندامە باڵاکانی ئۆپوزسیۆن کە ئیستا پارتی لەشوێنی باڵادا دای ناون تا وێنای بکات هەرکەس ببێتە لایانگری پارتی لەخۆشترین ژیاندا دەبێت لە ڕوی سەروەت و سامان و پلەی حیزبی و حکومی ،وە کەم کردنەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە حیزبە ئۆپۆزسیونەکان تا ڕادەیەکی زۆریش سەرکەوتوو بوە

بەرەی ڕەخنەگران و سیناریۆ

یەکێتیلە ئیستادا کار لەسەر ئەم شێوازە دەکات کەسانی ڕەخنەگری لە چوار دەوری خۆی کۆ کردۆتەوە وا وێنەدەکات زۆنی سەوز ئازادتر و شەفاف ترە بەجۆرێک رەخنەگران لە ئەجێنداکەیان دوور دەکەونەوە سەریان لێ دەشێوێ کە بەم شێوازە نیمچە ئۆپوزسیۆنەی یەکێتی ،
ڕەخنەگران وڕۆشنبیران ڕۆژنامەنوسان توشی شاگەشکە کردوە لەیادیان دەچێ یەکێتی بەشدارە لە تاڵانی کردنی سەروەتو سامان و نەوت داهاتی ئەم وڵاتە بە رێکەوتن لەگەڵ پارتیدا ، تیرۆرکردی ڕۆژنامەنوسان و دەست تێکەڵاو کردنیان لەگەڵ سوپای پاسداران تەسلیم کردنەوەی ئەندام لایانگرانی حیزبە ئۆپوزسیونەکانی کوردستانی ڕۆژەهەڵات ،لە نوێتریندا تەسلیم کردنەوەی مستەفای سەلیمی ، بەو هۆیەوە ڕژێمی ئێران لە سێدارەی دا

ئەو گەمەیە وەک چیرۆکی هەزار شەو و یەک شەوەکەیە و هەرگیز کۆتایی نایەت چاوەڕوانیی هیچیان لێناکرێت هەموو جارێکیش بە یەکسان لە گەمەکەیان دەردەچن، گەمەیە بەردەوام دەبێ تا هاوڵاتیان باوەڕ بە شەڕی ڕاگەیاندنی یەکێتی پارتی بکات ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و میدیا بیسەرو بینراوەکانەوە پشگیریان بکەن

لە کۆتایدا مەحوی ئەلێ
لە دەست دۆستی دووڕو عەجەب دڵم تەنگە فیدای ئەو دوژمنه بم کە یەک رەنگە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.