حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچە داوا لە سەرمایەداران دەکات و موڵکەکانی دەفرۆشێت

لەلایەن ستاندار Posted on 205 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوەیەکەوە دەست ستاندەر کەوتووە حکومەتی هەرێم بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دوێنێ لەگەڵ سەرمایەداران کۆبۆتەوەو داوای لێکردوون لەو دۆخە هاوکاری حکومەت بن لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەر بەپێی زانیاریەکان لەکۆی ئەو سەرمایەدارانە ۲۲ سەرمایەدار ئامادەیی خۆیان نیشانداوا بۆ هاوکاری، بەڵام گووتویانە ئەوە ئێمە بۆ مانگێک هاوکار بووین ئەی بۆ مانگەکانی تر چی دەکەن.

هەر لەو چوارچێوەیە حکومەتی هەرێم بەنیازە موڵکە گوێزراوە و نەگوێزراوەکانی خۆی کە موڵکی وەزارەتەکانە بفرۆشێت، بۆ دەربازبوون لەو دۆخە داراییەی ئێستا تێیکەوتووە، بەڵام لێرەدا ئەو موڵکانەی وەزارەتی ئەوقاف کێشەیان بۆ دروست دەکات چوونکە ئەو موڵکانە وەقفن و ناتوانرێت بفرۆشرێن، هەر بەپێی سەرچاوەکە کڕیارەکانی ئەو موڵکانەش ئەو کۆمپانیا و کەسانەن کە لە بەرپرسانی حکومەت نزیکن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.