ستاندەر
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی عێراق الیوم كە پشتی بەچەند سەرچاوەیەكی هەرێم بەستوە زیانی هەرێمی كوردستان لە ئابوری سەربەخۆ 50 ملیار دۆلارە، ئەویش بەهۆی ئەو قەرزانەی هاتەتە سەری و برینی بودجە و پاشەكشەی ئابوری بەگشتی.
جێی باسە حكومەتی هەرێم لە گفتوگۆ نوێیەكانی لەگەل بەغدا رازی بوە هەموو نەوت و بەشێكی زۆری داهاتی تر بەرامبەر پێدانی مووچەی فەرمانبەران تەسلیمی بەغدا بكات، لەكاتێكدا بەغدا بەر لە ئابوری سەربەخۆ بەبێ تەسلیمكردنی یەك بەرمیل نەوتی كوردستان برێكی زیاتر پارەی بۆ هەرێم لەچوارچێوەی بودجە دەنارد.