ئەنجومەنی فشاری دهۆك لەسەر رێگری لە خۆپیشاندان ودەستگیركردنی رێكخەرانی هەلوێست رادەگەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 327 جار بینراوە

ستاندەر

ئه‌نجومه‌نی فشاری پارێزگای دهۆك لە پەراويزی گرتنی چالاكانی له ‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، بڕیاربو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری دهۆكی ده‌لال دژی زوڵم و سته‌م و نادادی خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ر ئه‌نجامبدرێت، بۆ داواكردنی قوت و بژێوی ژیانی خه‌ڵكی، به‌ڵام هێزە ئەمنییەکان كه‌وتنه‌ ڕاوه‌دونان و گرتنی ئازادیخوازان”

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتووە:”پاراستنی گیانی هاوڕێیانیان مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و رۆژنامه‌نوس ئومێد حاجی به‌ڕۆشكی و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی پارێزگاكه‌ له ‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی شاری دهۆكه‌. ”

 

ئه‌نجومه‌نی فشاری   دهۆك ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ‌”دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێیانمان به‌فه‌رمی داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان كردبو، به‌ڵام بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و  خۆپیشاندانه‌ هێزێكی ده‌مامكدار شەوی رابردو مامۆستا به‌ده‌لیان ده‌ستگیر كردوه‌ و به‌شوێن چالاكوان ئومێد حاجی یه‌وه‌ن و به‌نیازن ده‌نگه‌ ئازا و ئازاده‌كان كپ كه‌ن”.

جێی باسە پێشتر پارێزگاری دهۆك رایگەیاند مۆلەتمان بەخۆپیشاندان نەداوە و هەركەسێك هەولبدات سەرپێچی یاسایی كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.