ستاندەر
موسەنا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمان عێراق لە رونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانێکی ئەو بۆ دەزگایەکی راگەیاندن، کە رایگەیاندبوو “خۆزگه ئێمه دهوڵهتێكی سهربهخۆ بوینایه نانمان نهبوایه بۆ ماوهیهك بیخۆین” دەلێت بە هەڵە لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیان لێکدراوەتەوە و ئەوانیش دەزانن ئێستا کاتی ئەوە نیە کوردایەتی بە خەڵک بفرۆشرێتەوە و خەڵکی پێ سەرقاڵبکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وت، رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن سەرنج بخەنە سەر ئەو گەندەڵیانەی لەلایەن ژمارەیەک دەسەڵاتداری هەرێمەوە ئەنجامدەدرێن، چونکە 3/1ی داهاتی هەرێم کەس نازانێت چی لێدێت، هەروەها نابێت خەڵک ئەو پەرلەمانتارانە بشکێنن کە پشتیوانی لە داوا رەواکانیان دەکەن.
موسەنا ئەمین وتیشی سەر باری ئیدعای ئەوەی ریفراندۆم دەكەین بۆ دەوڵەت ئێستا دەسەڵاتدارانی كورد سەر كزانە گەڕاونەتەوە بەغدا بۆ داواكردنی مووچە.