شێرزاد شێخانى
به‌پێى زانياريه دزه‌پێكراوه‌كان له‌ناو كوبوونه‌وه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمدا باس له‌وه ده‌كرێ گوايه حكومه‌ت به‌نيازه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكاته‌وه وه‌ك رێكارێك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى قه‌يرانى دارايى كه به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و شكستى حكومه‌ته يه‌كله‌دواى يه‌كه‌كانى هه‌رێمه‌وه به‌رۆكى دانيشتوانى ئه‌م هه‌رێمه‌ى گرتۆته‌وه .
عه‌ره‌ب قسه‌يه‌كيان هه‌يه ده‌ڵێ ( آخر الدوا‌ء الكي ) . واته كۆتا چاره‌سه‌ر سووتاندنه . حكومه‌تى هه‌رێميش ناچاره جارێكيتر ده‌ست بۆ ئه‌م زوڵمه له‌فه‌رمانبه‌ره‌كانى ببات ، چونكه هه‌رچه‌نده سه‌دان و هه‌زاران دزو جه‌رده‌ى ئه‌م هه‌رێمه له‌سايه‌ى حكومه‌تدا بوونه مليۆنێرو ملياردێر ، به‌ڵام هيچ كاميان ئاماده نين به‌شێك له‌پاره دزراوه‌كانيان بهێننه‌وه لانيكه‌م وه‌كو قه‌رز بيده‌ن به حكومه‌ت تا تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه و دواتريش هه‌ر له‌سامانى ميلله‌ته به‌شمه‌ينه‌تيه‌كه بۆيان بگێڕنه‌وه .
به‌هه‌رحال وه‌كو كورد وته‌نى ( بارى كه‌رێ هه‌ر له‌كه‌رێيه ) ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زاڵمه تۆزێك ويژدانى هه‌بێ و ته‌نانه‌ت له‌زوڵمكردنيشدا تۆزى عه‌داله‌ت له‌به‌رچاو بگرێ و ته‌نها چيينه هه‌ره هه‌ژارو بێده‌ره‌تانه‌كه نه‌كاته قوربانى ئه‌م دۆخه كه ئه‌ويش چيينى فه‌رمانبه‌رو مووچه‌خۆرانه .
بۆيه لێره‌دا پێشنيار ده‌كه‌م حكومه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ته‌مايه ده‌ست بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببات له‌ژێر ناوى كه‌مكردنه‌وه يان نه‌هێشتنى ده‌رماڵه‌كان كه ئه‌وانيش به‌شێكن له‌مووچه ، پێويسته له‌لايه‌كى تره‌وه قه‌ره‌بووى ئه‌و بڕينه بكات به‌مشيوه‌يه‌ى خواره‌وه :
1- به‌فه‌رمانى حكومه‌ت بريار بدرێت به دابه‌زاندنى نرخى خزمه‌تگوزارييه ته‌ندروستيه‌كان به‌رێژه‌ى 25-40 % له‌م بوارانه‌دا :
أ- نرخى كه‌شفى دكتۆره‌كان بۆ ده هه‌زار دينار به گشت پسپۆرييه‌كانه‌وه .
ب- نرخى فحوسات وه‌كو ( ئه‌شيعه و سۆنه‌ر و ره‌نين و گشت فحوساتى موختبه‌ره‌كان ) .
ج – نرخي خه‌وتنى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه تايبه‌ته‌كان .
د- دابه‌زاندنى نرخى ده‌رمان به‌هه‌موو شێوه‌كانييه‌وه و دانانى رێژه‌يه‌ك قازانج به‌سه‌ر هه‌موو نرخه‌كانه‌وه .
2- دابه‌زاندنى باجى خانوبه‌ره‌و شاره‌وانى به‌هه‌موو شێوه‌كانييه‌وه .
3- دابه‌زاندنى غه‌رامه‌ى هاتوچۆ به‌رێژه‌ى سه‌دا په‌نجا .
4- دابه‌زاندنى نرخى ئه‌مپێرى موه‌ليده‌كان بۆ نيوه .
5- دابه‌زاندنى كرێى موڵكه‌كانى حكومه‌ت .
6- دابه‌زاندنى كرێى خانوو دوكان و موڵكه تايبه‌ته‌كان .
به‌مشێوه‌يه جۆرێك له‌عه‌داله‌ت د‌ه‌سته‌به‌ر ده‌بێ و باره قوڕسه‌كه ته‌نها ناكه‌وێته سه‌ر شانى چيينه هه‌ژاره‌كانه‌وه ، به‌مه‌ش هه‌موو لايه‌ك به‌شدار ده‌بن له‌هه‌ڵگرتنى لێپرسراوێتى له‌تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌يرانه ، خه‌ڵكه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر له ده‌سه‌ڵات تووڕه نابن تا حه‌ددى رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و وێرانكردنى ئه‌وه‌ى هه‌شمانه به ئيستغلالكردنى وه‌زعه‌كه له‌لايه‌ن رژێمه داگييركه‌ره‌كانه‌وه كه هه‌ميشه چاوه‌ڕوانى شێواندنى وه‌زعى ناوخۆى هه‌رێمه‌كه‌مانن .