ئەو پۆستە گرینگەی پێشوتر لەبەغدا لەدەستی پارتی دابوو بە تەواوەتی لەکورد وەرگیرایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 515 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ یەکشەممە جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند بۆ پڕکردنەوەی پۆستی فەرماندەی گشتی هێزە زەمینیەکانی عێراق سێ ناوی پێشکەشی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کردووە، ئەو سێ ناوەش هەریەکە لە لیوا ڕوکن قاسم محمدی و لیوا ڕوکن قاسم غەنام و لیوا ڕوکن نومان زوبێعین.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەو پۆستە مافی کوردە و دووساڵ پێش ئێستا بابەکر زێباری لەسەر پشکی پارتی دیموکرات لەو پۆستە دابوو، بەڵام دوای ئەوەی لەکارەکەی دورخرایەوە تاکو ئێستا ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوەو کورد هەوڵی نەداوە بۆ پڕکردنەوەی. لەئێستادا و دوای ئەوەی دوێنێ وەزیری بەرگری سێ ناوی لە پێکهاتەی عەڕەب بۆ ئەو پۆستە پێشنیار کرد بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەو پۆستەش لەکورد وەردەگیرێتەوە.

چاودێرێکی سیاسی پێی وایە ئەگەر پارتی دیموکرات بەو شێوازە لەسەر سیاسەتکردنی بەردەوام بێت ئەوا هەرچی پۆستی گرینگە لەبەغدا لەدەستی کورد دێتە دەرەوە، دەڵێت پارتی دیموکرات کەسی شایستە بۆ ئەو پۆستانە کاندید ناکات بەشێوەیەک لەلایەن بەغداوە قبوڵکراو بن، ڕێگەش نادات لایەنە کوردیەکانی تر ئەو پۆستانە بە کەسانی شایستە پڕبکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.