زانیاریەكان بخوێنەوە: بەهۆی هەڵوێستەكانیەوە لە دهۆك، جیاوازی دەكەوێتە ناو یەكێتی زانایانی ئایینی

لەلایەن ستاندار Posted on 480 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لە دهۆك دەنگی نارەزایی مامۆستایان و فەرمانبەران بەرزبویەوە بەهۆی دواكەوتنی مووچە، لقی دهۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەتوندی بەرامبەر ئەو خۆپیشاندانە وەستایەوە و هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەران، ئەو هەڵوێستەش نارەزایی لەلایەن لقەكانی تری ئەو یەكێتیە دروستكردووە لە شارەكانی تر و پێیان وایە نابێت مامۆستایانی ئایینی وەك دژی نارەزایی و داواكاری فەرمانبەران و مامۆستایان پیشان بدرێن.

هاوكات لە كۆبونەوەی چەند رۆژی رابردووی وەزیری ئەوقاف لەگەل پارێزگارەكان و بەشێكی یەكێتی زانایان، وەزیری ئەوقاف رایگەیاندووە مامۆستای ئایینی وەك هەر فەرمانبەرێكی تر دەبێت پابەند بێت بەرێنماییەكان و نابێت هەڵوێستی جیاواز بنوێنێت، ئەو قسانە نارەزایەتی لەنێو بەشێك لەو مامۆستا ئایینیانە دروست كرد كە لە كۆبونەوەكە بەشداربوون، لە لای خۆشەوە د.هەڤال ئەبوبەكر ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ناكرێ وەك فەرمانبەری ئاسایی سەیری مامۆستای ئایینی بكرێت بەڵكو ئەوان خاوەن پێگەی خۆیانن لە كۆمەلگە دەبێت رێزیان لێبگیرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.