ستاندەر
دەسەتەی مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک دوێنێ لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق کۆبوونەوە و بەیاننامەی گردبوونەوەکەی ڕۆژی یەک شەممە 17ئایاری یان ڕادەستی وەزیری پەوەردە کرد و لەدوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەینراوێکیان بڵاوکردەو.
دەقی ڕاگەینراوەکە
ئێمە هەمیشە داکۆکیکاری مافەکانی مامۆستایانین.
ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ وەفدێکی مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک چاوی کەوت بە بەڕێز وەزیری پەروەردەی عێڕاق و دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر کێشەی سەرجەم مامۆستایان،وەفدەکەی مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەی گردبوونەوەکەی ڕۆژی یەک شەممە 17ئایاری ڕادەستی بەڕێز وەزیری پەروەردەیان کرد و بەڕێزیشیان بەڵێنیدا بەدواداچونی جددی بکات بۆ ئەو کەیسەو سڵاویشی بۆ مامۆستایانی خوێندنی کوردی هەبوو.
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک
18ی ئایاری 2020