وەزیری پەروەردەی عێراق سڵاو بۆ مامۆستایانی خوێندی کوردی کەرکوک دەنێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

ستاندەر

دەسەتەی مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک دوێنێ لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق کۆبوونەوە و بەیاننامەی گردبوونەوەکەی ڕۆژی یەک شەممە 17ئایاری یان ڕادەستی وەزیری پەوەردە کرد و لەدوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەینراوێکیان بڵاوکردەو.

دەقی ڕاگەینراوەکە

ئێمە هەمیشە داکۆکیکاری مافەکانی مامۆستایانین.

ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ وەفدێکی  مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک چاوی کەوت بە بەڕێز وەزیری پەروەردەی عێڕاق و دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر کێشەی سەرجەم مامۆستایان،وەفدەکەی مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەی گردبوونەوەکەی ڕۆژی یەک شەممە 17ئایاری ڕادەستی بەڕێز وەزیری پەروەردەیان کرد و بەڕێزیشیان بەڵێنیدا بەدواداچونی جددی بکات بۆ ئەو کەیسەو سڵاویشی بۆ مامۆستایانی خوێندنی کوردی هەبوو.
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک
18ی ئایاری 2020

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.