وەڵامێكی توند لە یەكێتیەوە بۆ پارتی ” ئەم تۆنی قسەكردنە هی رەوتێكە لەناو پارتی”

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

ماڵپەری  فەرمی یەكێتی نیشتمانی بەتوندی وەڵامی پارێزگاری دهۆكی دایەوە، كە یەكێك لەو كەسانەی تۆمەتباری كردبوو بەوەی لە پشت خۆپیشاندان بونە لاهور شێخ جەنگی  هاوسەرۆكی ئەو  حیزبەیە

لە بەشێكی وەڵامەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە” كەناڵە رەسمییەكانی راگەیاندنی پارتی دەقی كۆنگرەیەكی داخراوی پارێزگاری دهۆكیان  بڵاوكردەوە، كە پارێزگار لە جیاتی وەڵامدانەوەیەكی دەستبەجێ و قەناعەتپێكەر بۆ رەوشی بادینان و ماجەرای سەركوتكردنی داخوازی مامۆستایان و هاووڵاتیانی مەدەنی، بەڕاست و چەپدا تۆمەتی سیاسی بەشییەوەو  بەشی زۆری تۆمەتەكانی رووی لە سەركردایەتی یەكێتی و بەتایبەتیش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆك بوو.

لە  وەڵامەكە هاتووە” هەموو كەس تێدەگا ئەم تۆنی قسەكردنە تۆنی رەوتێكە لە ناو پارتی، كە حەز بە ئاشتی نێوماڵی كوردی و پەیوەندی ئاسایی نێوان هێزەكانی كوردستان ناكات و دەیەوێت هەر دەستپێشخەریییەكی پارتی بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ یەكێتی لەبار ببات و هەمووان بگەرێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم”.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتووە  خەڵك دەزانێ یەكێتی وەك نەریتی رەوتی كاری چەندین ساڵەی لە روانگەی دەربەستی سیاسییەوە وەكو باوەڕی بە پاشقول گرتن نییە، قەتیش دۆخی داخرانی ئیدارە و فەرمانڕەوایی لە بادینان نەسەلماندووە و بەشێوازێكی دروستی شایانی گەلەكەمانی نەزانیووە رەنگە لەبەر ئەوەش و بۆ تێكنەدانی هیوای ئاقڵمەندان و پەرۆشانی گەلەكەمان بە گفتوگۆی نێوان و بە چارەسەری كێشەكانی  گوزەران و ژیانی هاووڵاتیان  كە لای هەموو هێزێكی سەنگین ئەولەویەتە، جوابی راگەیاندنی پارتی و پارێزگارەكەیان نەداوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.