داوایەکی هەرێم بۆ تەسلیمکردنی گەنمی زیاتر لەلایەن بەغدا ڕەتدەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 455 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی پێگەی شەفەق، سەبارەت بە ڕادەستکردنی گەنمی جوتیاران بە بەغدا وەفدی هەرێم داوای کردووە بڕی ئەو گەنمە زیاد بکرێت کە بەغدا وەریدەگرێت و داوایان کردووە بەغدا بڕی 4,200,000 (چوار ملیۆن و دوسەد) تەن وەربگرێت بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گوتوویەتی تەنها 390 تەن وەردەگرم چونکە گەنمی جوتیارانی هەرێم ئەوەندە نییە کە هەرێم داوای دەکات ئەو ژمارەیە موبالەغەی تێدایە.

گەنمی جوتیارانی هەرێم بڕەکەی زیاترە لەو بڕەی بەغدا دیاری کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەساڵانی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی هەرێم گەنمی قاچاغی ئۆکڕانی کە خرابترین جۆری گەنمە و مامەڵەپێکردنی نایاساییە هێنابوو، لەگەڵ گەنمی جووتیارانی هەرێمیان تێکهەڵ کردبوو دواتر بەناوی گەنمی جوتیاران بە پارەیەکی زۆر تەسلیم بە بەغدا کرابوو، بۆیە لەئێستادا بەغدا متمانەی بە ژمارە و داتاکانی هەرێم نییە بەوەش بەشێکی زۆر لە جوتیاران زیانیان پێدەگات.

تەسلیمکردنی گەنم بە بەغدا لەکاتێکدایە لە هەرێم سایلۆکانی وەرگرتنی گەنم لەناودەبرێن و شوێنەکەیان دەکرێتە بینای بازرگانی، لەبڕی ئەوەی خۆیان گەنمەکە وەربگرن و بەکاری بێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.