ستاندەر
بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت،”له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی هه‌ستاین بهنێوەندگیری بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 170 تۆمه‌تباری تیرۆر له‌كه‌ركوك به عیراق “
محەمەد عوسمان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك لە دیدارێكی دەنگی ئەمریكا رایگەیاندوە،”ئه‌وانه‌ی كه به‌ته‌واوه‌تی ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌ی كه من تا ئێستا زانیبێتم ژماره‌یان نزكه‌ی 160 بۆ 170 كه‌س ده‌بن، وه ئه‌مانه كاتی خۆی له‌كاتی شه‌ڕی داعش دا كه حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌م ناوچانه بونی نه‌بوه، هه‌ندێكیان به‌شداربون له كۆمه‌ڵێك كرده‌ی تیرۆریستی جۆراوجۆر، دیاره زانیاری هه‌بوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مانه به‌و شێوه‌یه ده‌ستگیركراون و به‌شێكی زۆریشیان دانیان ناوه به‌تاوانه‌كانیاندا، ئه‌م تیرۆرستانه یان ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی كه گیراون، تۆمه‌تباركراون یان تۆمه‌تبارن یان هه‌ریه‌ك له‌و شتانه وا ڕێكه‌وتوه كه ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مانه‌یان گرتوه، له‌و كاته به‌ره‌و سلێمانی كشاونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه له‌وێوه بوه یان ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه پێویست بو ڕوبه‌ڕوی ئه‌وان ببێته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌وان گرتویانه كه ناوه‌ندی داموده‌زگا ئه‌منیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی بوه.”
لەبارەی وردەكاری پرۆسەكە ناوبراو وتی،” دیاره ئه‌م پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال كه هه‌میشه ڕاهاتوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێمانوایه و بڕوای ته‌واویشمان به‌وه هه‌یه كه ئێمه ده‌بێت كۆی پێكهاته‌كان پێكه‌وه له‌م وڵاته‌دا به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك پێكه‌وه بژین وه پێكه‌وه خزمه‌ت بكه‌ین وه پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین وه پێكه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین
بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەكێتی راشیگەیاند” ئێستاش ئه‌م ڕێكهوتنهبهدهستپێشخهری ئێمه له‌نێوان داموده‌زگای ئه‌منی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگای ئه‌منی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه له هه‌مان كاتدا ئه‌مانه ئازاد ناكرێن بڵێن خواحافیزتان بێت و بڕۆنه‌وه بۆ ماڵی خۆتان، ئه‌مانه ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرێن به میكانزمێك و حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌مانه ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌كاته‌و