ستاندەر
بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوەیەكی عێراق لە دەمی دەستبەكاربونیەوە مستەفا كازمی دوجار داواكاری لەلایەن مەسرور بارزانی پێگەیشتوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات و لەگەلی كۆببێتەوە.
بەگوێرەی هەوالێكی (قمە الاعلام العراقی) مستەفا كازمی رایگەیاندووە تاوەكو مەلەفی داهات و نەوت تەسلیم بە بەغدا نەكەن ناتوانێ سەرۆكی حكومەتی هەرێم ببینێت.
ئەوە جگە لەوەی لە پەیوەندی تەلەفۆنی دوێنێ مایك پۆمپیۆ و كازمی باسی پێنج مەلەف كراوە كە بەهیچ شێوەیەك پرسی هەرێمی تێدا نەبوە.