ناوەرۆكی دوو پێشنیارە نوێیەكی بەغدا بەتەواوی وردەكاریەكان ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەكان دوای جەژن وەفدێكی باڵای هەرێم بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكەن و دوو بژاردە لەگەل خۆیان دەبەن.

فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا  لەمبارەیەوە راگه‌یاند، شاندى هه‌رێم دواى جه‌ژن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا و گفتوگۆ درێژه‌ پێده‌ده‌ن. به‌پێى زانیارییه‌كان كە په‌یسه‌ر پرێس ئاشكرایكردووە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت خۆى سه‌رپه‌رشتى شاندى كورد ده‌كات. حكومه‌تى هه‌رێم ره‌شنوسێكى بۆ رێككه‌وتن رێكخستووه‌و دوو بژارده‌ له‌ خۆده‌گرێت.

یه‌كه‌م؛ هەرێمی كوردستان ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نیوەی داهاتی مەرزەكان رادەستی بەغداد دەكات، لە بەرامبەر ٦٠٠ ملیار دیناری بوودجەی مانگانە. ئەو بڕە نەوتەی دەمێنێتەوە و نیوەی داهاتی مەرزەكان و داهاتی ناوخۆ بۆ خەرجی وەزارەتەكان و كورتهێنانی بوودجە و دانەوەی قەرزەكان و خزمەتگوزاری و هەقدەستی كۆمپانیاكان بەكاردەهێنێت، بەغدادش بۆی هەیە چاودێری چۆنێتی خەرجكردنی بكات.

دووەم؛ هەرێم هەموو داهاتی نەوت و مەرزەكان رادەست بكات، بە مەرجێك بەغداد مووچە و بوودجەی هەرێم بدات و قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێم بداتەوە و خۆی هەقدەستی كۆمپانیاكان بدات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بۆ میدیا دزەی كردووە حكومەتی عێراق بژاردەی یەكەمی بەلاوە گونجاوترە، به‌ڵام بە مه‌رجى ئه‌وه‌ى ٦٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ كه‌متر بكرێته‌وه‌، ز  ئه‌و بڕه‌ به‌ زۆر ده‌زانێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.