هەر بەپەلە

لەلایەن ستاندار Posted on 396 جار بینراوە

زەردەشت خورشید

‎هەموو شتمان هەر بەپەلە…. پارەی موچە بەپەلە دێ و بە هێواشی دابەش دەکرێت. گەنجێک بە سەیارەکەی لە جادەی شەستی بەپەلە پیاسە دەکات و دایکێک بە هێواشی جەرگی دەسوتێ. بەپەلە خواردنی ئێکسپایەر دەخۆین و بە هێواشی نەخۆش دەکەوین. مامۆستایەک بە پەلە دەرسەکەی شەرح دەکات و تەلەبەکەی بە هێواشی ڕاسب دەبێ.کچەکان بەپەلە جوانکاری بۆ لووت و لێویان دەکەن و بەهێواشی ناخیان ناشیرین دەبێ. ڕۆژنامە نوسێک بەپەلە وتارێکی سیاسی دەنوسێ و بەهێواشی لە سجنی “مەحەتە” تەوقیف دەکرێ. پەرلەمان بە پەلە کۆدەبێتەوە و ئەندامانی بە هێواشی دەوڵەمەند دەبن. وەزارەتەکان بەپەلە بڕیار دەردەکەن و بە هێواشی پەیڕەو دەکرێ. خەڵک بە پەلە خۆپیشاندان دەکات و ئۆپۆزۆسیۆن بەهێواشی دەیانفرۆشێ. سەرۆکەکان بەپەلە ریفراندۆم دەکەن و بەهێواشی پەندی لێ وەردەگرن.
‎سیاسیەکان بەپەلە نەوتی رەش وەک ناخیان لە تانکەر و بۆڕیەکان بۆ عەجەم و ئالی عوسمان دەردەهێنن ، نەوەی ئێستا و داهاتوومان بەهێواشی موفلیس و قەردار دەبن.

‎هەموو شتمان هەر بە پەلە ….ئای چەند پەلین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.