حکوومەت، دەتوانێ قەیرانی ئابووری تێپەڕێنێ، بەڵام چۆن؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 486 جار بینراوە

شوان سدیق: ئیتاڵیا

حکوومەت، دەتوانێ قەیرانی ئابووری تێپەڕێنێ

بەڵام چۆن؟!
کاتێ چارەسەرە، نەک ھەڵدانەوەی لاپەڕەی ڕابردوو ھەرباسێکی ڕابردوویش زەرەر لەئێستە دەداو دڵنیابن کەسیش سزا نادرێ.
بندیوارەکان، لەوانی دیکە خۆیان بەمافخوراوتر دەزانن، ئەوانەی بەپارەی گشتی خەریکی قومار و گەشت و خوێندبوون، ئێستە لەوکەسانەی لەماڵەکانیان نانی دوو ڕۆژیان نییە زیاتر ڕەخنە دەگرن.
ھەموو ئەو حزبانەیش بۆ سەعاتێک بەشداربوونە لەدەسەڵات پشکی خۆیان لەم شکستە ئابووریەی ھەرێم بەردەکەوێ، بۆیە پێویستە ناکات شەقامی کوردی چەواشە بکرێ.
بۆیە ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆ مەیلی چاکسازیان ھەیە ئێستەیش دەرفەتەو دەکرێ بکرێ!
* سەرچاوە دارییەکانی حزب، ڕابگیرێ!
* دەروازە سنوورییەکان، ڕێکبخرێتەوەو داھات دیاربێ.
* سیستەمی باج بۆ نێو سێکتەر و کەرتە گشتییەکان، فراوانتر بکرێت.
* گرینگی بەبەرھەمی خۆماڵی بدرێ.
* کەرتی گشتی و تایبەت ڕێبخرێتەوە، واتە نابێ ھاوڵاتی ترسی لەکەرتی تایبەت ھەبێ و ھەر بەتەمای حکوومەت بێ.
* کەرتی گەشتیاری زۆر گرنگە پێویستە حکوومەت پشک و بەشی ھەبێ لەم کەرتەدا بۆ کۆکردنەوەی داھات.
* ھەیکەلی ئیداری بگۆڕدرێ، ئەو ھەموو دەستەو بەڕێوەبەرایەتیانە زیادە و پارە خەرجکردنە.
* حکوومەت دەبێ خۆیشی لەگەڵ کەرتی گشتی خەریکی کاری بازرگانی بێ، بۆنموونە لەکەرتی ھاتووچۆن و گواستنەوەو سێکتەری پەیوەندیکرد… ھتد.
* خاڵێکی تر گرنگە دەبێ ئەو ڕاستیە بزانین، بارودۆخێکیان دروستکردوە تازە بووە، بە ئەمری واقیع بوونی ئەو ھەموو فەرمانبەرە ٢٠٪ کوردستان تەواو دەکات، ئەمە زۆرەو کارەساتە.
بەحوکمی ئەوەی بەشی خوێندنەکەم ئابووری و بازاڕە ئێمە بۆمان ڕوون دەبێتەوە، بازاڕی نێوخۆ لەبوژانەوەی وڵاتدا گرینگی خۆی ھەیە.
پاشان بەرھەم و ئاسایشی خۆراک دەبێ ھەبێت، گەر ئەم ئاسایشە لاوازبێ کەواتە شکستە بۆ ھەر وڵاتێک.
بەداخەوە ھەرێمی کوردستان، لەم ڕوەوە تووشی قەیرانێکی خراپ بووە. ئاسایشی خۆراکیشی لاوازە، دەبێ گۆڕانکاری تێدا بکرێ.
سەبارەت بەمووچە ئەمەیش کارەساتێکێ ترە، دەکرێ وەک زەمەنێکی کاتیش بێ بۆنموونە ساڵێک حکوومەت گۆڕانکاری لەسیستەمی موچەدا بکات، بۆ بەرزکردنەوەی سێکتەرەکانی تر ئەمە زۆر گرنگە!
چۆن دەستکاری موچە بکرێ؟
* تەنیا دوو جۆر مووچە ھەبێ ٧٥٠ ھەزار و یەک ملیۆن و نیو دیناری ھەبێ و تەواو. پێویستە موچەی ملیۆنی ڕابگیردرێ!
بۆنموونە، ئەوانەی ئێستە ملیۆنێک دینار بۆسەرەوە موچەکەیانە تەنیا ملیۆنێک بۆ ملیۆن و نێوێکیان ھەبێ و ئەوانی دیکەیش ٧٥٠ ھەزار دینار موچەکەیان بێ مانگانە.
ڕەنگە زۆرکەس گاڵتەی بەم بژاردەی من بێ، منیش دەپرسم میلەتێکی شەش ملیۆنی کەچی ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم ملیۆنێك و 249 هەزارو 481 موچەخۆرە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.