ستاندەر
ولیام روبك، جێگری نێردەی هەوپەیمانی نێودەولەتی بۆ سوریا بەسەرۆكایەتی ئەمریكا بەبۆنەی جەژنی رەمەزان پیرۆزبایی پەیامێك ئاراستەی ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤای كوردستان دەكات.
لە پەیامەكە جەخت لە هاوڕێیەتی و كاری هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەولەتی لەگەل ئیدارەی خۆسەر دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت بەیەكەوە دەتوانین بەسەر هەموو ناخۆشی و بەربەستەكان زاڵ بین لە پێناو ئاییندەیەكی باشتر بۆ گەلانی سوریا.
چاودێرانی سیاسی نێودەولەتی ئەو نامە فەرمیە بەگرنگ دەزانن بە ئاراستەی داننانی ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانیەتەكە بە بونی سیاسی رۆژاڤای كوردستان كە تاوەكو ئێستا وەك هێزێكی سەربازی بە پلەی یەك مامەلەی لەگەل دەكەن.