كۆمەڵی ئیسلامی كێشەناوخۆییەكانی چارەسەر دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 207 جار بینراوە

ستاندەر

بە پێی سەرچاوەیەكی ئاگاداری  كۆمەلی ئیسلامی لەو ماوەیەدا لە زنجیرەیەك هەولدا   چارەسەری زۆربەی ئەو كیشانەی كە لەناوخۆی ئەو حیزبە لەماوەی رابردوو رویدابوو.

بە گوێرەی  سەرچاوەكە ئەو حیزبە لەگەل  ئەو ئەندامانی  (م س)كە پێشتر وازیان هێناوە ڕێكەوتنەوە بۆ دووبارە دەستبەكاربوونیان، هاوكات لەو ماوەیەشدا لەگەل سەركردەو كادیرەكانی هەولیریش كە پێشتر دانیشتوون بەهۆی نارەزایی   پەیوەندیەكانیان ئاسایی كردۆتەوە،

هەولەكانیش لە لایەن خودی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دراوە و سەركەوتووبوە بەجۆرێك زۆرینەی كێشە ناوخۆییەكانی بەرەو چارەسەركردن بردووە ، بەو پێیەی ئەوانەی كە بریاریشیانداوە نەگەرێنەوە نێو حیزبەكە پەیوەندیەكانی ئاسایی كردۆتەوە.

هەولەكانەش وەك سەرچاوەكەی كۆمەڵ بۆ ستاندەر خستیە روو لە چوارچێوەی ئامادەكاری بۆ كۆنگرە و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی ژیان و پرۆسەی سیاسی ئەو حیزبەیە لە هەرێمی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.