ستاندەر
پەیامنێری ستاندەر رایگەیاند هێزێك كە بەگوێرەی تایبەتمەندیان بە سوپای توركی دەچن لە چەند ناوچەیەكی سنوری برادۆست و سیدەکان بینراون و هاتونەتە ناوخاکی هەرێمی کوردستان، كە پێكهاتون لە 100 دەبابە و ئامێری تری سەربازی، بەگوێرەی زانیاریەكان هێزەكە دوای نیوەشەو دەگەنە شەقامی هاملتۆن و ئەگەری ئەوە هەیە ئامانجیان گەیشتن بێت بە ناوچەی زینی وەرتێ.
ستاندەر هەولیدا لە وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری وەربگرێت، بەردەست نەبون، چەند فەرماندەیەكی پێشمەرگەش لە سنوری زینی وەرتێ بێئاگایی خۆیان لە هاتنی ئەو هێزە دەربڕی.