بۆچی بەغدا رایگەیاند ئەو 400 ملیار دینارە دواین بڕە پارەیە بۆ هەرێم دەنێرین

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت لەدواین سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا، بەرپرسانی حكومەتی عێراقی بە وەفدی هەرێمیان راگەیاندووە جاری داهاتوو كەسێك بنێرن دەسەڵاتی رادەستكردنی نەوتی هەرێمی بە بەغدا هەبێت.

لە دیدارێكی پەیام ناوبراو وتیشی:” ئەو نوسراوەی لەبارەی رێكەوتن كە وەزیری دارایی عێراق ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كرد، كەچی وەزیری دارایی هەرێم وەڵامی دایەوە كە عێراق ئەوە بەجۆرێك لە لوتبەرزی لێكدایەوە، چونكە بەگوێرەی پرۆتۆكۆل دەبوو سەرۆكی حكومەت خۆی وەڵامی نوسراوەكە بداتەوە، ئەو هەڵوێستەی حكومەتی هەرێم وای كرد وەزارەتی دارایی كە 400 ملیار دینارەكەی نارد وتی ئەوە دواین برە كە دەینێرین تا رێكنەكەوین جارێكی تر پارە نانێرین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.