نهێنی یەكلاكردنەوەی دوو پۆستە وەزاریەكەی كورد لە بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 503 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمە رایدەگەیەنێت كورد كاندیدی دوو پۆستە وەزاریەكەی یەكلاكردۆتەوە.

عەلی حەمیداوی پەرلەمانتاری رەوتی حیكمە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یەكلاكردنەوەی پۆستە وەزاریەكان رایگەیاند:” كورد كاندیدی خۆیان بۆ وەزارەتەكانی دارایی و داد یەكلاكردۆتەوە و كۆتایی هاتوە”.

جێی باسە بەگوێرەی رێكەوتنی پێش وەختە وەزارەتی دەرەوە بۆ پارتی و وەزارەتی داد بۆ یەكێتیە، ناوبراویش هیچ زانیاریەكی لەبارەی ناوەكان نەخستۆتە ڕوو.

ئەوە لەكاتێكدایە بەگوێرەی بۆچونی چاودێران رەوتی حیكمە ئاگاداری یەكلاكردنەوەی ئەو دوو پۆستەیە، بەڵام لایەنە كوردیەكان كە پۆستەكان لە پشكی كورد دراون بە یەكێتی و پارتی هیچ ئاگاداریەكیان لە ناوەرۆكی ئەو رێكەوتنە نیە، لەكاتێكیش پێویستیان پێدەبێت داوای یەك ریزی لە فراكسیۆنە كوردستانیەكانی تر دەكەن، لەسەروەختی دابەشكردنی پۆستەكانیش ئاگاداریان ناكەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.