نوێترین توێژینەوەی ستاندەر لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەسەر دەسەڵاتی كوردستان و ئایندەی ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە
aed

ستاندەر

بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نوێترین توێژینەوەی خۆی لە ژێرناونیشانی “پەتای كۆڕۆنا و لێكەوتەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان” بڵاودەكاتەوە، كە تایبەتە بە رەوشی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ “كۆڤید19” و ئەو كاریگەریانەی لەسەر هەرێمی كوردستان بەجێی دەهێلێت.

لە توێژینەوەكە جگە لەوەی زانیاری لەبارەی مێژووی پەتاكان و كاریگەریەكانی لەسەر ئاستی جیهان و ئەوانەشی كە پێشتر لە كوردستان بڵاوبونەتەوە، لە پاڵ ئەوە لێكەوتی كۆرۆنای نوێ لەسەر دەسەڵات لە كوردستان و هاوڵاتیان، لەلایەكی تر كاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا، تیشكی تایبەت خراوەتە سەر لێكەوتە ئابوریەكانی كۆرۆنا و كاریگەریەكانی بەسەر گوزەران و پرسی مووچە.

هاوكات چەندین پێشنیار بۆ ئەو قۆناغە نوێیەی هەرێم خراوەتە روو بۆ  هاوڵاتیان و لایەنەكان لە پەراوێزی ئەو گۆڕانكاریانەی بەهۆی كۆرۆنا هاتوەتە پێش.

 

لەو لینكە دەقی توێژینەوەكە داگرە و بخوێنەوە:

https://drive.google.com/file/d/18FJJGFzSWNazkzprgHHIFFY-KS1vuhvl/view

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.