سه‌رتیب وه‌یسی
* به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى رێنماییه‌كانى خۆپارێزى و خراپى ئیداره‌دانى قه‌یرانى كۆڕۆنا به تایبه‌ت له ده‌روازه‌ى باشماخ، ته‌نها له سنوورى پارێزگاى سلێمانى له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردوو، زیاتر له ( 100) حاڵه‌تى پۆزه‌تیڤ هه‌ن و خۆیان شاردۆته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاماده‌نین كه‌ره‌نتین بكرێن و له ئێستادا وه‌ڵامى ته‌له‌فۆن ناده‌نه‌وه، له ئێستاشدا به‌رپرسانى ئه‌و شاره به دواى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن ( له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێشدا پارێزگارى سلێمانى به‌ڵێنیداوه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكات ).
* له سنوورى ده‌روازه‌ى باشماخ له‌ماوه‌ى مانگى رابردوو، زۆرترین پێشلكارى كراوه و هه‌زاران ئۆتۆمبێل له دیوى هه‌رێم و ئێران باره‌كانیان ئاڵوگۆڕكراون به‌بێ پشكنین، هه‌ندێ نوسراوى فه‌رمیش له‌باره‌ى ئیجرائاتكردن له‌م ده‌روازه‌یه ونكراوه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان دروستكردوه.
*هه‌ریه‌ك له پارێزگار و به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى و سلێمانى و قائیمقام، ئۆباڵى ئه‌و پێشێلكاریانه له ئه‌ستۆى خۆیان لاده‌به‌ن پێیانوایه، خه‌ڵكى دیكه لێى به‌رپرسه پێویسته ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ بكرێت.
*هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به روونى و ره‌وانى له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، كه به‌هۆى رێگرى حزبى ناتوانێت وه‌ك پێویست كاره‌كانى خۆى بكات.
* ئێستا راوێژكارى به‌رپرسى باڵاى حكومى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى هه‌یه و تووشى ڤایرۆسى كۆڕۆنا بووه له ماڵه‌وه چاودێرى ده‌كرێت ئاماده نییه بچێته نه‌خۆشخانه.
* له خۆپیشاندانى دوێنێدا، هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى فه‌رمانیان كردبوو مامه‌ڵه‌ى دروست له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكرێت و به‌بێ بوونى هیچ توندوتیژیه‌ك، كه چى قوباد تاڵه‌بانى وه‌كو جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت داواى بڵاوه‌پێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه فه‌وزا نه‌بێت ئه‌ى چییه ؟
* یه‌كێك له ره‌خنه‌كان له ئیداره‌ى سلێمانى ئه‌نجامدانى كه‌مترین پشكنینى رۆژانه‌یه، تاوه‌كو ئێستاش له كۆى (75) هه‌زار پشكنین كه‌متر له ( 20 ) هه‌زار پشكنینیان ئه‌نجاداوه، جگه له‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر ئیداره‌ى ئه‌و پارێزگایه هه‌یه كه به‌شێك له ئاماره‌كان بشارنه‌وه ( له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێشدا باس له كه‌مته‌رخه‌مى پشكنین له‌و پارێزگایه كراوه ).
* له سنوورى دهۆك كاتێك (33) كه‌س پاشان (19) كه‌سى دیكه ئاشكراده‌كرێن ، كه هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه‌ن و به‌ركه‌وته‌ى كه‌سێكى دیكه‌ن له داوه‌تێكى نان خواردندا، جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌هۆى خراپى ئیداره‌دان و جێبه‌جێكردنى بڕیار و رێنماییه‌كان له لایه‌ن ئیداره خه‌ڵك تووش بێت، چونكه‌ى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م به‌هۆى نا هۆشیارى خه‌ڵك و پابه‌ندنه‌بوونى ئه‌وانه‌وه‌یه، به‌ڵام هى دووه‌م به‌هۆى خراپى ئیداره‌دانه‌وه‌یه .
تكایه هاووڵاتیانى پارێزگارى سلێمانى زیاتر ئاگادارى خۆتان بن، چونكه خه‌ڵكێكى زۆر كه هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه‌ن و هاتوونه‌ته ناو كۆمه‌ڵگا و كۆنتڕۆڵكردنیان ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌ر ئێوه مشورێك له خۆتان نه‌خۆن، به ته‌ماى ئیداره‌ى ئه‌و شاره مه‌بن.