ستاندەر
بریارە رۆژی شەممە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پۆستە وەزاریە بەتاڵەكان بدرێت، لەنێویاندا كاندیدی وەزارەتی دەرەوە، د.فوئاد حوسێن كە لەلایەن پارتیەوە پێشكەشكراوە.
سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی فراكسیۆنی ئاییندە لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند وەك فراكسیۆنەكەیان دەنگی پێنادەن و دژایەتی دەكەن.
راشیگەیاندووە ئاگادارم هاورێیانی ترمان لە گروپی (۱٥) کەسیان دەنگ نادەن.
جێی باسە گروپی 15 پێكهاتووە لە پەرلەمانتارانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و هاوپەیمانی و ئاییندە.
بەگوێرەی زانیاریەكان بەشێكی فراكسیۆنە شیعیەكانیش دەنگ بە فوئاد حوسێن نادەن، بەو پێیەی پێشتر داوایان كردبو نابێت وەزیرانی پێشوو پۆستیان پێبدرێتەوە، ئەوەش وای كردووە ئەگەر دەرچونی فوئاد حوسێن تا ئێستا ناڕوون بێت.