هەنگاوێكی نوێ لەبارەی چارەنوسی 400 ملیار دینارەكە

لەلایەن ستاندار Posted on 265 جار بینراوە

ستاندەر

دوو پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە دەستەی نەزاهەی عێراق دەكەن لێكۆلینەوە لەگەل حكومەتی هەرێم بكرێت لەبارەی چارەنوسی ئەو 400 ملیار دینارە كە بەغدا بۆ مووچە ناردویەتی بۆ هەرێم.

هەریەك لە غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بەفەرمی دەستەی نەزاهەی عێراق مان راسپاردوە بە لێکۆڵینەوە حکومەتی هەرێم سەبارەت بە ٤٠٠ ملیارەکە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

بۆ: دەستەی نەزاهە
بابەت: شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم

سڵاو رێز،

حکومەتی عێراقی بری (٤٠٠) ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ۲٠۲٠ رەوانی هەرێمی کوردستان کردووە.
🔴 حکومەتی هەرێم بری (۳۸٠) ملیار دینار لەو پارەیە بەکارهێناوە بۆ دانەوەی قەرزی وەبەرهێنەرن و کۆمپانیاکان.
🔴 بری (۱۲) ملیار دینار لەو پارەیە خەرجکراوە بۆ دانەوەی قەرزی بانکە عێراقی یەکان.
🔹 لەم بارودۆخە سەختە و بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، فەرمانبەران هیچ سەرچاوەیەکی تری داراییان نیە جگە لەموچەکانیان.
🔹داواکارین راستەوخۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە دەستپێبکەن، پێشتر داواکاری ئاراستەی نەزاهەی هەرێمی کوردستان کراوە بەڵام وەڵام نەدراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش نەکراوە.
هەر وەها لێكۆڵینەوە بكرێت لە چۆنێتی خەرجكردنی ئەوە برە پارەیە كە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەروات ، لە كاتێكدا كە یاسای بودجەی عیراق لە ٢٠١٩ رێگەنادات بە گۆرینی ئەو برە پارەیە لە بابێك بۆ بابێكی تر .

غالب محمد عەلی
سەركەوت شەمسەدین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.