وردەكاری برینی بەشێكی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 245 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران برێك لە مووچەی فەرمانبەران دەبردرێت.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەك بۆ ئێس ئێن ئێن لێبرینەكە پاشەكەوت ناكرێت واتە نادرێتەوە فەرمانبەران.

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە  “ئەم لێبڕینی پارەیە بەهۆی قەیرانی دارایی و كەمبوونەوەی داهاتەكانە كە حكومەت لە ئێستادا ناتوانێت مووچەی تەواوی فەرمانبەران بدات و دابەشكردنی مووچەش زۆر لەكاتی خۆی دوا دەكەوێت”.

سەرابەت بە بری لێبرینەكە سەرچاوەكە رایگەیاندوە: ئەو فەرمانبەرانەی مووچە كانیان لە 600 هەزار دینار دەستپێدەكات تاوەكو یەك ملیۆن دینار رێژەی لە 10%یان لێدەبڕدرێت و ئەوانەشی مووچەكانیان لە سەرووی یەك ملیۆن دینارە بڕی لە 15% لە مووچەكانیان دەبڕدرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.