لێدوانی پەرلەمانتارێكی عێراق لەسەر ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی لەبارەی 400 ملیارەكە

لەلایەن ستاندار Posted on 244 جار بینراوە

ستاندەر

سەركەوت شەمسەدیین پەرلەمانتاری عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت  هیچ بەلگەیەك نیە كە پێش جەژن حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچە قەرزی كردبێت، دەشلێت:” ئەگەر ئەو قەرزەش کرابێت دیسان کارەکە نایاساییە و نابێت بابی موچە بۆ دانەوەی قەرز بەکاربهێنرێت بە هیچ جۆرێ”.

راشیگەیاندووە رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی بۆ دەستەی نەزاهەی عێراق دەنێرین.

دەقی لێدوانەكە بخوێنەوە:

تەنانەت ئەگەر راستیش بێت

لە یەکێک لە فەرمانگەکانی ئەم هەرێمە ژمارەیەک فەرمانبەر رۆژێک پێش هاتنی موچە لە داهاتی فەرمانگەکەیان موچەیان دابەشکردوە، پاشان کە موچە هاتووە خستویانەتەوە شوێنی خۆی بێ هیچ رێکارێکی یاسایی و بەڵگەیە  دواتر لەسەر ئەمکارە چەندین کەس دەستگیر دەکرێن و زیندانی دەکرێ.

ئێستا وەزارەتی دارایی بێ هێچ بەڵگەیە، دەڵێ گوایە پێش جەژن قەرزیانکردووە تا موچە دابەش بکەن، بۆیە دوای جەژن لەو ٤٠٠ ملیارەی بەغداد قەرزەکانیان داوەتەوە، بە بێ بونی هیچ بەڵگەیەک کە ئەسڵەن ئەو قەرزانە کراون یان نا، ئێستا ئەگەر ئەو قەرزەش کرابێت دیسان کارەکە نایاساییە و نابێت بابی موچە بۆ دانەوەی قەرز بەکاربهێنرێت بە هیچ جۆرێ.

بۆیە ئەو رونکردنەوەی وەزارەتی داراییش دەنێرین بۆ دەستەی نەزاهە تا وەک بەڵگە لەبەردەستیان بێت.

سەرکەوت شەمسەدین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.