سەركردایەتیەكی یەكێتی: هەقە تیمی دەروازەی باشماخ داخ بكرێن

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە

ستاندەر

لەتیف نێروەیی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت هەقە تیمی دەروازەی باشماخی پێنجوێن “داخ بکرێن” چونکە به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ کۆرۆنا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاوبووەتەوە، خەتای ئەوان بووە کە کۆرۆنا لە دەڤەری باڵەکایەتی بەتایبەتی لە شاروچکەی چاومان و حاجی ئۆمەران لە تەشەنەکردندایە!!”.
بە تەنزەوە هەروەها نوسیویەتی: “تیمی باشماخ داخ بکەن.. چونکە خەتای ئەوان بووە لە ناو بینایەی پەرلەمانی کوردستان لە پایتەختی هەرێم  کۆرۆنا بتوانێت بەسەر رێنماییەکانی تەندروستی دا بازبدات و پەلاماری پەرلەمانتارو راوێشكاروکارمەندانی پەرلەمان بدات”.

لەتیف نێروەیی ده‌شڵێت: تیمی باشماخی پێنجوین “دارکاری بکەن”، چونکە خەتای ئەوان بووەو ئەوان یارمەتیدەربوون کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بتوانێت دزە بکاتە ناو دادگای هەولێری پایتەخت، هەقە تیمەکەی باشماخی پێنجوین بەرەو بادینان قۆڵبەست بکرێن، چونکە ئەگەر کەمتەرخەمی ئەوان نەبووایە ئەو برادەرانەی لە بەغداوە دەگەڕانەوە بۆ دهۆک کەرەنتینە دەکران و هیچیان نەیان دەتوانی بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەکانیانەوە داعوەتی فراوان بکەن و دەیان هاوڵاتی تۆش نەدەبوون!!”.

ئاماژەی بەوەش كردوە: پێویستە تیمی پێنجوین بەتوندی سزابدێت. چونکە بە هۆی کەمتەر خەمی ئەوانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان فێری سیاسەت بوون، “ڤایرۆسەکان بەشێوازێکی زۆر لێزانانە هەڵسەنگاندن  بۆ لێدوانی ئەو بەرپرسانە دەکەن، کە نەخۆشی کۆرۆنا بەسیاسەت دەکەن و  هەر زووش  لێدوانی هەندێ بەرپرسی حزبی و حكومی بەدرۆ دەخەنەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.