سه‌نگه‌ر رسول
دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عیراق و ئه‌مریكا كه له‌رێی ڤیدیۆیی تێله‌كۆنفرانس به‌رێوه‌چوو، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مریكی و عیراقی جه‌ختییان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیژی ساڵی 2008 (Strategic Framework Agreement) ، هه‌ردوو نامه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق (زێباری و جه‌عفه‌ری)، بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ساڵی 2014 به ژماره (S/2014/440) و (S/2014/691)، كردۆته‌وه.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی ساڵی 2008 (Strategic Framework Agreement) نێوان ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو عیراق، رێككه‌وتننامه‌كه هه‌شت لاپه‌ره‌ی ئه‌ی فۆره‌و 11 به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت و تایبه‌ته به‌شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی و كاركردنی پێكه‌وه‌یی هه‌ردوو لا روونكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌نی ئاسایش و به‌رگرییه‌وه تا ده‌گاته لایه‌نی ئابووری و كه‌لتووری. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌موو جۆره هاوكاری و پاڵپشتییه‌ك بۆ عیراق له‌سه‌ر ئاستی جیهانی خراوه‌ته‌روو كه ده‌توانرا سوودی گه‌وره‌ی بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابووری عیراق لێ ببینرایه.
به‌تایبه‌ت له‌به‌شی پێنجه‌می رێككه‌وتنی ستراتیژی ساڵی 2008 (Strategic Framework Agreement) ، كه تایبه‌ته به هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ووزه و ئابووری له‌چاو هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه زۆرترین گرنگی پێدراوه له 14 خاڵ پێكهاتووه. ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی ئه‌م به‌شه بخوێنیته‌وه ده‌بینیت كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ عیراق ره‌خساوه هیچی كه‌متر نییه له‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ كۆریای باشوور‌و ئه‌ڵمانیاو ته‌نانه‌ت ژاپۆنیش ره‌خساوه بۆ بونیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان. به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ عیراق ره‌خسا ئه‌وا نه‌یتوانی وه‌كو پێویست به‌كاری بێنێت و هه‌م سه‌رچاوه‌ی داهاتی خۆی كه سه‌روو 700 ملیار دۆلاری له‌فرۆشی نه‌وت بوو، هه‌میش له‌و هاوكاری و كار ئاسانییانه‌ی كه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه پێشكه‌شی كراون و پێشووتریش له‌چوارچێوه‌و پرۆگرامه‌كانی دیكه پاڵپشتی دارایی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ عیراق هات. بۆیه ده‌بێت ئه‌و پرسیاره ببێته بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه كه بۆچی ئاسیاییه‌كان و ئه‌وروپییه‌كان ده‌رفه‌ته‌كان به‌كار دێنن به‌ڵام له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا ناتوانن به‌كاری بێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان؟ ئایا نه‌خۆشییه‌كه ته‌نها له سیاسییه‌كانن كه تووشی گه‌نده‌ڵی بوون یاخود كه‌لتوور، هه‌روه‌ها وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش؟ له‌كاتێكدا هه‌مان ده‌رفه‌ت دوای جه‌نگ و كاولكاری كه ده‌به‌خشرێته كۆریای باشوور‌و ئه‌ڵمانیاو ژاپۆن، نه‌ك به‌ته‌نها سوودی لێده‌بینن به‌ڵكو ده‌بێته هۆكارێك بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌یان و بوژانه‌وه‌و بیكه‌نه ئامرازێك كه ببنه ده‌وڵه‌تانی پێشه‌نگ له‌ئابووری جیهانیدا له‌وساوه و تا ئێستاش. كه‌چی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نه‌ك خاوه‌نی ئابوورییه‌كی نۆرماڵ نییه به‌ڵكو له‌رزۆك و دارماویشه.
له‌باره‌ی هه‌ردوو نامه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق (به‌ئیمزای زێباری و جه‌عفه‌ری)، بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ساڵی 2014 به ژماره (S/2014/440) و (S/2014/691)، كه له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مریكی و عیراقی جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. له‌نامه‌ی یه‌كه‌م دا هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی عیراق له حوزه‌یرانی ساڵی 2014 داوای هاوكاری سه‌ربازی و راوێژكاری و پرچه‌ككردنی سوپای عیراق له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و به‌مه‌رجێك هاوكارییه‌كان له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستووری عیراق و رێزگرتن بێت له‌سه‌روه‌ری خاكی عیراق و نامه‌ی دووه‌میش كه له‌مانگی 11ی هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی عیراق(له‌وساڵه‌دا هه‌ڵبژاردن له‌عیراق ئه‌نجامدرا)، جه‌خت له‌سه‌ر نامه‌كه‌ی زێباری ده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها داوای پاڵپشتی ئاسمانی ده‌كات له‌هاوپه‌یمانان ده‌كات له‌ژێر رۆشنایی راسپارده‌كانی كۆنفرانسی پاریس كه له 15ی مانگی 9ی 2014 به‌رێوه‌چوو بوو له‌لایه‌ن 26 ده‌وڵه‌ته‌وه پشتگیریكرا.
به‌پێی هه‌رسێ دۆكیومێنته‌ی له له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی، هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مریكی و عیراقی جه‌ختییان له‌سه‌ركراوه‌ته‌وه، سه‌روه‌ربوون و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ئه‌وله‌ویه‌ته‌وه. ئه‌م رێككه‌وتن و دیالۆگانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كرێت بكرێنه بنه‌مایه‌ك بۆ به‌هێزكردنی دیموكراسیه‌ت و دارشتنه‌وه‌ی سیستمی دادوه‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستی وڵاتانی ئیقلیمی له‌سه‌ر هه‌رێم و عیراق و هه‌روه‌ها كاركردن بۆ بونیادنانی ئابوورییه‌كی به‌هێز.
هه‌روه‌ها ده‌بێـت هه‌رێم پاڵپشتی رێككه‌وتنی ستراتیژی ساڵی 2008 (Strategic Framework Agreement) ، نێوان عیراق و ئه‌مریكا بێت، ئه‌مه باشترین نه‌خشه رێگا‌و بنه‌ما دروسته‌كانن كه هه‌رێم ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانی تێدا ببینێته‌وه، به‌تایبه‌ت رێككه‌وتنه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر:
فیدراڵییه‌تی عیراق، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم دایه.
به‌هێزكردنی ئابووری عیراق و بونیادنانی ژێرخانێكی پته‌و، كه ئه‌مه‌ش زۆر ئومێد به‌خشترو ئامینتره بۆ هه‌رێم له‌وه‌ی پشت به‌ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی ببه‌ستێت.
جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌رێگه‌ی دیالۆگ و به‌كارنه‌هێنانی هێزو هه‌روه‌ها پته‌وكردنی دیموكراسییه‌ت ده‌كاته‌وه له‌عیراق، ئه‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كی باشه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شه‌ره ده‌ستوورییه‌كان له‌جیاتی رووكردنه پایته‌خته‌كانی دیكه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی سیستمی دادوه‌ری ده‌كات له‌عیراقدا، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش بۆ دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیری دروست ده‌كات.