هەنگاوی نوێی توركیا دژ بە پەكەكە بەئاراستەی حكومەتی عێراق ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە لەماوەیەكی نزیكی داهاتوو وەفدێكی باڵای توركیا سەردانی بەغدا بكات بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی پەیوەندیدار بەرهەردوو لا، ئەوە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو هاكان فیدان بەرپرسی دەزگای هەواڵگری توركیا لە بەغدا بووە.

بەگویرەی چەند سەرچاوەیەكی باڵا ئامانجی سەردانەكە لەپاڵ مەلەفی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و گلدانەوەی ئاو، لەسەر بونی هێزەكانی پەكەكە دەبێت لە سنوری هەرێمی كوردستان.

ئەوە لەكاتێكدای پەرلەمانتاری پێشووی توركمان جاسم محمد جعفر رایگەیاندووە ئەگەری زۆرە ئەردۆغان خۆشی سەردانی بەغدا بكات بۆ تاوتوێكردنی ئەو مەلەفانە.

جێی باسە هەركاتێك حكومەتێكی نوێ لە عیراق پێكدەهێندرێت، توركیا بەشێوەی راستەوخۆ دەیەوێت بیهێنێتە ژێر باری دژایەتی كردنی پەكەكە و دروستكردنی هاوپەیمانیەك بۆ قەڵاچۆییان، بەڵام تاكو ئێستا سەركەوتوو نەبوە، بەگوێرەی بۆچونی چاودێران ئەوەندە لە هەرێم پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا كراوە لە بەغدا نەكراوە و حكومەتی عێراق هەمیشە سەركۆنەی توركیای كردووە كە سنوری خاكی عێراق دەبەزێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.