ستاندەر ئاشكرای دەكات: سێ ئەندامی (م س)تری یەكێتی دەچنەوە ناو پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر
بە پێی سەرچاوەیەكی بەئاگا لەنزیك (م س)ی پارتی باس وخواسێكی زۆر لەوە دەكرێت كە 3 ئەندامی تری (م س)ی كۆنی یەكێتی پەیوەندیان كردوەو پێیان باشە سەنگەری خەبات بگوازنەوە ناو ڕیزەكانی (پ د ك) ، ئەو ئەندامانە دەلێن سەركردایەتی نوێی یەكێتی لەسەر ڕێباز و ڕێنمایی مام جلال ناڕۆن كە ووتبووی نابێت لە قسەی كاك مسعودبارزانی دەرچن.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ستاندەر ووتی : بەشێك لەناو (پ د ك) پێیان وایە ئەو (م س)یانەی پێشووی یەكێتی لەشوێنی خۆیان بمێننەوە باشترە نەك سەنگەر بگوازنەوە. ووتیشی:” سەرۆكی پارتی ئاگای لەهەلویستی نیشتمانی وباشی ئەوانە هەیەو لەوێ خزمەت زیاتر دەكەن”.

شایەنی ووتنە پیشوو تریش هەریەكە لە ( نجم الدین كریم وئازادجوندیانی و عارف روشدی وفەرەیدوون عبدالقادر)سەنگەری خەباتیان گواستەوە لای (پ د ك).

جێی باسە بە فەرمی تاكو ئێستا لە میدیاوە هیچ هەنگاوێكی لەو شێوەیە بڵاونەكراوەتەوە، چاوەرێ دەكرێت لە ماوەی داهاتوو زانیاری زیاتر بڵاوبكرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.