یەکێتی ناوی کاندیدەکانی تری بۆ پۆستەکانی لەکابینەی نۆیەمی حکومەت یەکلاکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

ناوى كاندیده‌كانى یه‌كێتیى بۆ پۆسته‌ حكومییه‌كان

سەرتیپ قەشقەیی

مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى ناوى كاندیده‌كانى بۆ پۆستى بڕیكار و سه‌رۆكى ده‌سته‌كانى له‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیاریكرد، دواى راده‌ستكردنى ناوه‌كان له‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوو سه‌رجه‌میان ده‌ست به‌كارده‌بن.
ناوى كاندیده‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكى ده‌سته‌ و بریكارى وه‌زاره‌ته‌‌كان :

1.على عوسمان، جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ پۆستى بڕیكارى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
2. د. ره‌هێل فه‌ره‌یدون، سكرتێرى پێشووترى كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكاران بۆ پۆستى بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى
3. احمد موفتى، براى عدنان موفتى سه‌رۆكى پێووشترى په‌رله‌مان و به‌ڕێوبه‌رى گشتیى له‌وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆ بریكارى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان
4. زێندن مولود، جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى سۆران بۆ پۆستى بڕیكارى وه‌زیرى ئه‌وقاف
5.شیلانى كاتب عدل، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیى بۆ پۆستى بڕیكارى وه‌زیرى داد
6. په‌روین حه‌مه‌، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مین
7. ئه‌مه‌ل جلال، هه‌ڵسوراوى بوارى ئافره‌تان و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار
8. لیوا چه‌تۆ صاڵح، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى بۆ بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.