نهێنی ئامانجی سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 544 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ یەكشەممە وەفدێكی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافل تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی گەیشتە بەغدا، بەگوێرەی میدیای فەرمی یەكێتیش ناوبراو بەشداری لە كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی عێراق دەكات.

لەلایەكی تر بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار تاڵەبانی بریارە هەر ئەمرۆ كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەل مستەفا كازمی ئەنجامبدات، تەوەری گفتوگۆش كێشەی مووچەی فەرمانبەران و رێكەوتنی نەوتی و كێشەی ئەمنی ناوچە كێشە لەسەرەكان دەبێـت.

ئەو سەردانەی بافل تالەبانی لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بەهەمان شێوە سەردانی بەغدای كرد، چاوەرێش دەكرێت قوباد تالەبانی لەم هەفتەیە بە سەرۆكایەتی وەفدی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ رێكەوتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.