” گواستنەوەی موچەی موچەخۆران بۆ بەغدا باش نییە و حكومەتی هەرێم دەكاتە قتویەكی بۆش”

لەلایەن ستاندار Posted on 1185 جار بینراوە 0 سەرنج
171462020_sdw

ستاندەر

 بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق پێیوایە، داواكردنی گواستنەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لەڕووی دەستوری و یاسایی و سیاسییەوە رایەكی باش نییە و حكومەتی هەرێم دەكاتە قتویەكی بۆش.

پ.د. فازیڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق لەمیانی  بەرنامەیەكی  رادیۆی نەوا قسەی لەبارەی ئەو پرۆژەیە كرد، كە د. رێبوار كەریم مەحمود پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا ئاشكرایكرد بۆ گواستنەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا.

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە دەبێت بەهەر شێوەیەك بێت حكومەتی هەرێم موچەی موچەخۆران دابین بكات، بەڵام دەبێت بەشێوەیەك بێت كاریگەریی لەسەر سەروەریی حكومەتی هەرێم نەكات.

پ.د. فازیڵ نەبی پێشی وایە، ئەوەی داواكراوە بۆ گواستنەوەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا، نەك كەمكردنەوەیە، بەڵكو لێدانێكی گەورەیە لە سەروەریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەوكات دەبێت راژەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بچێتە بەغدا، ئەوكات حكومەتی هەرێم وەكو قتویەكی بۆشی لێدێت و ناتوانێت كەس دابمەزرێنێت و پلەی كەس بەرزبكاتەوە و هەرچییەك، كە دەتەوێت لە هەرێمی كوردستان بیكەیت، دەبێت بەغدا بۆت بكات.

بۆیە بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق پێی وایە، ئەو رایە لەرووی دەستوری و یاسایی و سیاسییشەوە رایەكی باش نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *