ستاندەر
بەگوێرەی هەواڵی مالپەری رۆژنیوز نزیكە لە پەكەكە هاوکات لەگەڵ بۆردوومان و داگیرکارییەکان، سوپای تورکیان هێزێکی زۆری هێناوەتە سنووری برادۆست، هەروەها شۆفڵ و حەفارە و ئامێرەکانی دیکەی تایبەت بە دروستکردنی ڕێگا و بارەگای لەگەڵ هێزەکەدا جێگیرکردووە.
مالپەرەكە راشیگەیاندووە سوپای تورکیا ئامێرەکانی تایبەت بە دروستکردنی ‘ڕێگاوبان و بارەگا’ی لەگەڵ هێزێکی نوێ’دا لە چیادێڵ جێگیرکردووە، کە دەکەوێتە دەڤەری برادۆست’ی سەربە پارێزگای هەولێر.
جێی باسە لە چوارچێوەی هەڵمەتی چرنوكی هەڵۆ نیوەشەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا، كامپی مەخمور، دەڤەری شەنگال و سنوری قەسرێ و بادینیان بوردوومان کرد.