بەرپرسێكی یەكێتی: بریاری حكومەت هیچ بەدەست یەكێتی نیە و هەمووی لای پارتیە

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە

ستاندەر

غەیاس سورچی، كارگێری مەلبەندی یەكێتی لە مووسڵ رایدەگەیەنێت بێ دەنگ بوونی حكومەتی هەرێم و بەغدا لە ئاست تۆپ بارانەكانی توركیا و ئێران مایەی شەرمەزاریە، ئیدانە كردنەكانیش شەرمنانەیە.

ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشگەیاند:” راستە یەكێتی بەشدارە لە حكومەتی هەرێم، بەڵام هیچ شتێكی بەدەست نیە، دەسەڵات هەمووی لای پارتیە، ئەوەی بەدەست ئێمەیە تەنها ئیدانە و نارازی بوونە.

دەشلێت بەهۆی ئەوەی نەوتی كوردستان لە رێگای توركیاوە دەفرۆشرێت هەر هەڵوێستێك لەلایەن حكومەتی هەرێم ئەگەری ئەوە هەیە توركیا هەناردەی نەوتی هەرێم رابگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.