ئاژانسێكی عێراقی چەند نهێنیەكی پەیوەندی هەرێم بە دواین ئۆپەراسیۆنی توركیا ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 263 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی ئاژانسێكی عێراقی بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی توركیا لە هەرێم، دەولەتی توركیا لەگەل دەسەڵاتی هەرێم هەماهەنگی كردووە.

ئاژانسی (بەغداد الیوم) لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە رێكەوتن كراوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی توركیا لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەكەكە لە سنوری هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە هەماهەنگی لە نێوان سوپای توركیا و دەزگا ئەمنیەكانی سەر بە پ.د.ك هەبوە بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی توركیا.

راشیگەیاندووە هاتنی ئەو جارەی سوپای توركیا لەرێگای خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل و خالێكی تری نهێنی سنوری بووە بەناوی  سەرزیر كە بەبێ ئاگاداری حكومەتی عێراقی دروستكراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.