نوێترین هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی سۆران عومەر و كێشەی سەرۆكی پەرلەمان لەگەل جێگر و سكرتێر

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر

لە راگەیەنراوێكدا فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دەستخۆشی لە سەرۆكی پەرلەمان دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی بریاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری ئەو فراكسیۆنە.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتووە داواش لە هەموو فراکسیۆنەکان دەکەین پابەندی بڕیارەکەبن و لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و هەڵسانی پەرلەمان بە ڕۆڵی خۆی لەم کاتە سەخت و پڕ قەیرانەدا، دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمان بکرێتەوە تا وەک نوێنەرایەتی خەڵک لە قەیرانی بێ موچەیی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەری هەرەسهێنانی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و دەستدرێژی وڵاتانی بێگانە قسە و هەڵوێستی هەبێت.

دەقی راگەیەنراوەكە بخوێنەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

 

بەناوی سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵ سوپاس و دەستخۆشیی لە خاتوو ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە ٤ ی ڕۆژی ٧ ی ئایاری ٢٠٢٠ .

ئێمە پێمانوایە ئەمە بڕیارێکی دروستە بە ئاراستەی گێڕانەوەی شکۆی پەرلەمانی کوردستان کە لەوەتەی ئەم دامەزراوەیە هەیە دەسەڵات لە پێناو لێدان لە نوێنەرایەتی خەڵک، دەیشکێنێت .

داواش لە هەموو فراکسیۆنەکان دەکەین پابەندی بڕیارەکەبن و لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و هەڵسانی پەرلەمان بە ڕۆڵی خۆی لەم کاتە سەخت و پڕ قەیرانەدا، دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمان بکرێتەوە تا وەک نوێنەرایەتی خەڵک لە قەیرانی بێ موچەیی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەری هەرەسهێنانی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و دەستدرێژی وڵاتانی بێگانە قسە و هەڵوێستی هەبێت .

کاتی تێپەڕاندنی قۆناغی ڕابردوو هاتووە و سەردەمی تۆڵەکردنەوە و یەکترسڕینەوەش بەسەرچووە !

 

فراکسیۆنی کۆمەڵ

لە پەرلەمانی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.