داوادەكرێت چیتر عێراق نەوت بۆ دوو پاڵاوگەی هەرێم نەنێرێت ” بۆ عێراق بەچەند و بۆ هەرێم بە چەند دەپاڵێون”

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر

جەمال مەحمەداوی، ئەندامی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات چیتر حكومەتی عێراق نەوت بۆ پاڵاوتن بۆ پاڵاوگەكانی (قەیوان) و (بازیان) نەنێرێت.

لە راگەیەنراوێكدا ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: ” ئەو دوو پاڵاوگەیە هەر بەرمیلێك نەوت بە 10 دۆلار بۆ حكومەتی عێراقی دەپاڵێون، كە ئەو برە شەش جار لە نرخی جیهانی زیاترە”.

جێی باسە ئەو نارازی بونەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لە كاتێكدایە كە جگە لەو پاڵاوگانە لەگەل ئەواندا پاڵوگەی كار لە كەلەك، بە زیاتر لە 21 دۆلار نەوت بۆ هەرێم دەپاڵێون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.