ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونێك كە رۆژنامەنووس سەرتیپ قەشقەیی ئەنجامیداوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی 300 ملیار دیناری كورتهێنان، ئەنجومەنی وەزیران لەگەل وەزارەتەكان گەیشتونەتە رێكەوتن بۆ بریاری بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران.
دەقی بەدواداچونەكە بخوێنەوە:
به‌ره و بڕیاره قوڕسه‌كه‌ى حكومه‌ت
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له ماوه‌ى رابردوو، سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، بارودۆخى دارایی حكومه‌تیان بۆ وه‌زیره‌كان روونكرده‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ى وه‌زیره‌كان له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه نه‌بوون، بۆیه له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى رابردوو، وه‌زیره‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ى، هه‌ریه‌كه و به‌پێى ئه‌و لیست و راپۆرته‌ى ئاماده‌ی كردبوو، دوانزده كاتژمێر گفتووگۆیان كرد، كه چۆن پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به بڕى (300) ملیار دینار كه‌مبكه‌نه‌وه (سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى داوه‌ته وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ده‌ستكاریكردنى موچه).
دواى خسته‌ڕووى چه‌ندین بژارده و ئۆپشنى نوێ له لایه‌ن وه‌زیره‌كان له‌باره‌ى گۆڕنكارى له‌سیسته‌مى موچه، نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، به‌ڵام باوه‌ڕیان بۆ دروستبووه، كه له ئێستادا هیچ چاره‌كیان نییه جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شێك له موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى له كوبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ شه‌ممه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، حكومه‌ت هه‌رێم ئه‌گه‌ر موچه‌ى به ته‌واوى بدات پاره‌ى ته‌نها ( 6 ) وه‌زاره‌تى هه‌یه، بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ش پێویسته به مانگێكى دیكه تا پاره‌ى ده‌ستكه‌وێت، به‌مه‌ش دابه‌شكردنى موچه (90) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌سته و ئه‌و گفتووگۆیانه‌ى دوێنێ كراوه، حكومه‌ت هیچ بژارده‌یه‌كى دیكه‌ى له‌به‌رده‌ستدا نییه، جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له ئێستاشدا وه‌زیره‌كان نزیكن له‌سه‌ر رێككه‌وتن، بۆئه‌وه‌ى لیستێك ئاماده‌بكه‌ن، كه (300) ملیار دینار له كورتهێنانه‌كه‌ى حكومه‌ت پڕبكاته‌وه.
تیمى حكومه‌ت هاتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى، كه پێدانى موچه‌ى كه‌متر له كاتى خۆیدا، زۆر باشتره له‌وه‌ى كه فه‌رمانبه‌ر نه‌زانێت كه‌ى موچه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت؟ بۆیه بڕیاره قوڕسه‌كه‌ى حكومه‌ت له چه‌ند رۆژ و كاتژمێرى داهاتوو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن.
پێشنیازى زۆر خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر وه‌زاره‌تێك ده‌یه‌وێ فه‌رمانبه‌ره‌كانى كه‌مترین زه‌ره‌رمه‌ندبن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا هه‌موویان له‌سه‌ر كۆكن ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ى موچه‌كه‌یان له (400) هه‌زار كه‌متره، ده‌ستكارى موچه‌كه‌یان ناكرێت، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ر تا پله‌كه‌ى به‌رزتر بێت موچه‌كه‌ى زیاتر ده‌بڕدرێت. ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شى ده‌رماڵه‌یان هه‌یه زۆرترین موچه‌یان ده‌بڕدرێت.
سەرتیپ قەشقەیی