ئەو كێشانە چین لەگەل سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی لەنێوان هەرێم و بەغدا زەق بونەتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 259 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا لەگەل مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبویەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەوأڵ لە گفتوگۆكان جارێكی تر لە پرسی مووچە بابەتی بن دیوارەكان و جیاوازی ژمارەی مووچە خۆرانی هەرێم لەنێوان بەغدا و هەولێر خاڵی ناكۆكی بوە، بەجۆرێك تا ئێستا نەگەیشتونەتە خاڵی چارەسەری.

لەلایەكی تر پرسی مووچە و داهاتی نەوتی بەهەمان شێوە بابەتێكی ناكۆكی هەردوو لایەن بووە.

چاودێران پێیان وایە ئەگەر رێكەوتنێكی دوو لایەنە كە فشاری لایەنەكانی تری لەگەل نەبێت دووبارە ئەو قەیرانە درێژە دەكێشێتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.