ستاندەر
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە پشكی پارتی رایدەگەیەنێت ئەو برینی 21%ی تەمویلی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە یاسای چاكسازی نیە و یاساكە لە 2ی تەمووز دەچێتە بواری جێبەجێكردن، دەشلێت مەرج نیە هەموو مووچە خۆرێك 21%ی مووچەكەی ببردرێت.
سەبارەت بە ناوەرۆكی برینی 21%ی تەمویلی موچەی فەرمانبەران لە دیدارێكی كوردستان24 وتیشی: له‌م بابه‌ته‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری بڕیار درا، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی، بۆ نموونه، بوجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌م مانگه، گریمان 150 ملیار دیناره و حكومه‌ت ده‌توانێت ته‌نیا ئه‌م مانگه %79ی دابین بكات. ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان و خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دادپه‌روه‌رانه ئه‌و مووچه‌یه دابه‌ش بكه‌ن. بۆ نموونه له په‌روه‌رده 10 پله‌ی مووچه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له پله‌ی 10یه‌م مووچه نه‌بڕین، له پله‌ی نۆیه‌م له %5 ده‌بڕدرێت و له پله‌ی هه‌شته‌م %12 ده‌بڕدرێت له پله‌ی حه‌وته‌م %16 ده‌بڕدرێت. واته مه‌رج نییه هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و مووچه خۆرێك %21ی لێ كه‌مبكرێته‌وه.