گۆڕان بۆ بریاری كۆتایی لەبارەی ئەگەری كشانەوە لە حكومەت چەند هەنگاوێك دەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 230 جار بینراوە

ستاندەر

بزوتنەوەی گۆڕان لە دۆخی ئێستای حكومەت و دواكەوتنی چاكسازیەكان نیگەرانە بۆ بریاردانی كۆتایی دەیەوێت زنجیرەیەك دانیشتن ئەنجامبدات.

سەرچاوەیەكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لەمبارەیەوە بە ستاندەری راگەیاند:” لە كۆبونەوەیەكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان كە دوێنێ سێ شەممە ئەنجامدراوە بۆ دیراسەكردنی دۆخی ئێستای حكومەت و پرسی چاكسازی و برینی مووچە بریاردراوە گۆڕان هەڵوەستەیەك  بكات بۆ بریاری كۆتایی”.

سەرچاوەكە وتیشی گۆڕان لە دۆخی حكومەت نارازیە و پێی وایە هیچ یەكێك لە هەنگاوەكانی چاكسازی جێبەجێ نەكراوە و لە یاسای چاكسازیش ئێستا بە خراپ شكایتەوە و خەڵك نارازییە”.

ئەوەشی وت لە هەفتەی داهاتوو بزوتنەوەی گۆڕان چەند سەردان و كۆبونەوەیەك لەگەل لایەنە سیاسیەكان بەتایبەت ئۆپۆزسیۆن دەكات، پاشان لەگەل یەكێتیش كە پێشتر چەند كۆبونەوەیەكیان هەبوە گفتوگۆی دۆخەكە دەكات، لەكۆتاییش لەگەل پارتی لەبارەی دواین بریار بۆ مانەوە یان كشانەوە لە حكومەت گفتوگۆدەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.